Shano.jpg

خولێکی ئۆنلاین بۆ هونەری شانۆ ده‌كرێته‌وه‌

کوردشانۆ، له‌ وه‌رزى چالاكییه‌كانیدا خولێکی ئۆنلاین بۆ هونەری شانۆ ده‌كاته‌وه‌.

له‌ ئاگاداریه‌كدا کوردشانۆ ئاگاداری سه‌رجه‌م خوێندکارانی پۆل نۆى بنه‌ڕه‌تى ده‌كاته‌وه‌، بۆ ئه‌وانه‌ى دەیانەوێت لەپەیمانگای هونەرەجوانەکان بەشی هونەری شانۆ درێژە بەخوێندن بدەن ناوى خۆیان تۆماربكه‌ن، هه‌روه‌ك له‌ ئاگاداریه‌كه‌دا هاتووه‌، خوله‌كه‌ به‌ ئۆنلاین ده‌بێت و چەندین زانیاری جۆراوجۆریان له‌سه‌ر هونه‌رى شانۆ پێدەدرێت.

شوان محمد، بەڕێوبەر گشتی کوردشانۆ له‌ لێداونێكى تایبه‌ت به‌ سایتى گه‌لاوێژ رایگه‌یاند، هەرکاتێک پەیمانگاکانی کوردستان، دەستیانکرد بەبڵاوکردنەوەی فۆڕمی وەرگیران، ڕاستەوخۆ ئێمەیش خولەکە دەستپێدەکەین، هەروەها ماوەی خولەکەیش (10) ڕۆژ دەخایەنێت، لەئێستاوە تاوەکو یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی خولەکە فێرخواز دەتوانێ ناوی خۆی بنوسێت.


ئەم بابەتە 105 جار خوێندراوەتەوە