Zhalay.jpg

كتێبی چیرۆكی (قه‌ڵا)یه‌ك له‌ به‌خشین و خۆبه‌خشی بڵاوكرایه‌وه‌

له‌ شارى كه‌لار کتێبێک به‌ناونیشانى چیرۆكی (قه‌ڵا)یه‌ك له‌ به‌خشین و خۆبه‌خشی له‌ نوسینى (بێستون ژاڵەیی) بڵاوكرایه‌وه‌.

ناوه‌ڕۆكى كتێبه‌كه‌ باس له‌ چۆنیه‌تی و هه‌نگاوه‌كانی دروستكردنی نه‌خۆشحانه‌ی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا ده‌كات له‌ شاری كه‌لار ده‌كات ، له‌لایه‌ن خێرخوازه‌كان و خۆبه‌خشه‌كان و لەسەر ئەرکی (سەباح ئەحمەد عەزیز) چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و لەلایەن (لاوان ئەحمەد) دیزاینی بەرگ و ناوەوەی بۆ کراوە.

پێشتر كتێبه‌كه‌ به‌چاپ گه‌یه‌ندرابوو، به‌ڵام له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك بڵاونه‌كرایه‌وه‌ و جارێكى دیكه‌ چاپ كرایه‌وه‌، سه‌باره‌ت به‌م گرفته‌ى دووجار چاپكرایه‌وه‌، نوسه‌رى كتێبه‌كه‌ له‌واڵى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك رونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكردۆته‌وه‌.

ده‌قى رونكردنه‌وه‌كه‌ وه‌كخۆى:

ڕونکردنەوەیەکی پێویست دەربارەی کتێبی چیرۆکی نەخۆشخانەی قەڵا

من کە ھەر لەسەرەتاوە خۆبەخشانە لەنەخۆشخانەی قەڵادا تەنیا بۆ خاتری خوا و پاشان خەڵکی شارەکەم کارم کردووە، دواتریش کە تەکلیف کرام چیرۆکی دروستکردنی نەخۆشخانەکە لەکتێبێکدا بنووسمەوە، بە برادەرانی ئەنجومەنی باڵای خێرخوازی گەرمیانم وت کە من چیرۆکی دروستکردنی نەخۆشخانەکە دەگێڕمەوە، بەڵام ھیچ دەخاڵەتێک لە لیستی خێرخوازان و خۆبەخشانی پرۆژەکەدا ناکەم و دەبێت لیستی ئامادەی خۆبەخشان وخێرخوازان و پێکھاتەی لیژنەکانی سەرپەرشتی و بڕی بەشداری وبەخشینەکانم لەلایەن ئەوانەی کە لەپێگەی پرۆژەکەدان بدرێتێ و من تەنیا ئەرکم دانانی ئەو لیستانە دەبێت .

دواتریش ھەر وام کرد و بەدەق ھەموو ئەو لیستانەم دانا کە لە لیژنە جیاجیاکانی پرۆژەکەوە ھاتبوو
بۆیە من دوور ونزیک پەیوەندیم بە لەبیرچوونی ناوی ھاوکاری و بەشداری کەسەوە لە پرۆژەکەدا نیە و تەنیا لەناوەڕۆکی نووسین بەرپرسیارم نەک لیستی ناوی بەشداربووان .

ھەر لەبەر ئەم لەبیرچوونانەش ئەنجومەنی باڵای پرۆژەکە بڕیاریان داوە کتێبەکە دابەش نەکەن و دووبارە چاپی بکەنەوە .

بۆیە من دوور ونزیک پەیوەندیم بە ناونووسین و ناو نەنووسینی کەسەوە لە نامیلکەکەدا نیە و لیستی ناوەکان لیژنە جیاجیاکانی پرۆژەکە ئامادەیان کردووە و ھەر ئەوانیش ئێستا خەریکن سەھو و لەبیرچوون و کەموکورتیەکانی چارەسەر دەکەن ، ڕازیش نابم کەس لەو باس وبابەتەدا ناوم بێنێ و ھەرکێش ناوی من بۆ ئەمە بەکار بێنێ ھەڵە و ناھەقی دەکات .


ئەم بابەتە 37 جار خوێندراوەتەوە