aba.jpg

سەرۆکی ڤێتنام چۆن لە ئەدەب دەڕوانێت؟

نووسەر و وەرگێڕی عەرەب (عبدالمعین الملوحی) دەگێڕێتەوە: "سەرۆک حافز ئەسەد لە ساڵی 1947 بۆ 1948 لە قۆناغی ناوەندی خوێندکاری من بوو، کاتێک بوو بەسەرۆک لێی پرسیم چی داواکارییەکت هەیە بۆت جێبەجێ بکەم؟

وتم: خانووم ناوێت، چونکە خانووم هەیە، پارەم ناوێت، چونکە لەماڵەوە نانمان هەیە، ئوتۆمبیلم ناوێت، چونکە دەتوانم بەقاچی خۆم برۆم هەرچەندە شەلیش بم. تەنها کتێبی (ئەدەبی ڤێتنامی، شیعر و پەخشان)م بۆچاپ بکەن سێ هەزار لاپەرەیە. وتی: ئەوە بۆت جێبەجێ دەکەین.

کتێبەکە بەچوار بەرگ چاپکرا، هەر بەرگێکی (750) لاپەڕەبوو.

پاش چاپکردنی زۆری نەخایاند نامەیەکم لەسەرۆک کۆماری ڤێتنامەوە پێگەیشت، تیایدا نووسی بووی: تۆ بەشداریت کرد لە رزگارکردنی وڵاتەکەمان دا.

پاشتریش زۆری نەخایاند مەدالیای هاورێتی ئەوم بەدەست گەیشت و بووین بە هاوڕێ".


ئەم بابەتە 26 جار خوێندراوەتەوە