KFDNDHKC23U.jpg

ژیانی مایکل جاکسۆن دەکرێتە فیلمێکی سینەمایی

پاش دە ساڵ لە مردنی پادشای گۆرانی و موزیکی پۆپ مایکڵ جۆزێف جاکسۆن بڕیار وایە بەم زوانە ژیانی بکرێتە فیلمێکی سینەمایی.

لە رۆژى 25/6/2009 لە تەمەنی (50) ساڵی کۆچی دوایی کرد، بەڵام بەهۆی بونی چیرۆک و تۆمەتی جیاواز دەربارەی ژیانی وەک دەستدرێژی سێکسی بۆ مناڵ تا ئێستا هیچ فیلمێکی سینەمایی دەربارەی پادشای پۆپ بەرهەمنەهێندراوە، لە ئێستادا و لە لایەن دەرهێنەر (گراهام کینگ)ەوە بەپێی نوێترین زانیارییەکانی میدیا جیهانییەکان دوای چەندین لێکۆڵینەوە لەو شوێنانەی تایبەتبون بە هەڵگرتنی بەڵگەنامەکانی ژیانی مایکڵ جاکسۆن بڕیاری داوە فیلمێکی سینەمایی دەربارەی چیرۆکی ژیانی لە هۆڵیود بەرهەم بهێنێت و لە سینەماکانی جیهان نمایش بکرێت.

ئەم فیلمە، باس لە سەرەتاکانی ژیانی ناوبراو دەکات پێش ناوداربوونی و تا ئەوکاتەی کۆچی دوایی دەکات، هەروەها هەموو ئەو راستیانە ئاشکرا دەکرێت کە وەک تۆمەت خرابوونە پاڵی، بەڵام تا ئێستا پاڵەوان و ئەکتەرانی فیلمەکە ئاشکرا نەکراون و نازانرێت کێ رۆڵی مایکڵ دەبینێت.

بۆ زانیارى لەسەر ژیانى مایکڵ جاکسۆن کلیک لێرە بکە...

 


ئەم بابەتە 127 جار خوێندراوەتەوە