جیم کاری بە کارێکی نوێ دەگەڕێتەوە

ئەکتەری کۆمیدی جیهانی جیم کاری تەمەن (58) ساڵ دوای چوار ساڵ دوورکەوتنەوە، دەگەڕێتەوە سەر شاشەکانی سینەما.

ماوەی چوار ساڵە جیم کاری لە هەموو کارێکی هونەری بەدوورە، بەڵام بەپێی زانیارییەکان بەمزووانە لە فیلمێکی نوێدا ڕۆڵ دەبینیت، کە باس لە چیرۆکی فیلم کارتۆنێکی بەناوبانگ دەکات بەناوی سۆنیک، تێیدا جیم کاری ڕۆڵی پزیشکێک دەبینێت بەناوی ئیڤو، دەرهێنەری ناسراو جێف فلۆر کاری بۆ دەکات.

زانیارییەکان ئاماژە دەدەن بەوەی تێچوونی فیلمەکە نزیکەی (90) ملیۆن دۆلارە و کاری وێنەگرتنی لە کەنەدا دەبێت.

جیم کاری (Jim Carrey) لە چەند دێرێکدا:

- ناوى تەواوى: جیمس یوجین کارى.

- لە رۆژى 17/1/1962 لە شارى ئەونتارۆ لە کەنەدا لە دایکبووە.

- لە ئێستادا تەمەنى (58) ساڵە.

- پیشەى هونەرى: ئەکتەرى کۆمیدى.

- لە ساڵى 1980 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە و تاکو ئێستاکە بەردەوامە.


ئەم بابەتە 78 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو