مەرجەکانی بەشداربوون لە بیستویەکەمین فێستیڤاڵی نێو دەوڵتیی گەلاوێژدا

دوای ئەوەی بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢١/١١/٢٠١٧ی وەک کاتی سازدانی بیستویەکەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ دیاری کرد، لە ئێستاوە تا ڕێكەوتی ١٥/٩/٢٠١٧ نووسەران دەتوانن بابەتەکانیان لە هەر سێ بواری (شیعر، چیرۆک، لێکۆڵینەوە)دا لە ڕێی ئیمەیلی (galawij21@gmail.com)ەوە بنێرن، پاش ئەوەی پاپەند دەبن بەم مەرجانەوە:
١-بابەتەکان بە تایپکراوی و بە فۆنتی (Unikurd) و بە سایزی (١٤) بێت.
٢-شیعر لە (٦) لاپەڕە زیاتر نەبێت.
٣-چیرۆک لە (٢٠٠٠) وشە زیاتر نەبێت.
٤-لێکۆڵینەوە لە (٦٠٠٠) وشە زیاتر نەبێت.
٥-نابێت بابەتەکان لە هیچ شوێنێک بڵاوکرابێتنەوە و لێکۆڵینەوەکانیش جگە لە پابەندبوون بە میتۆدەكانی توێژینەوەی زانستی نابێت پێشتر پێشکەشی هیچ ناوەندێکی ئەکادیمی کرابێت.


ئەم بابەتە 5 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو