ئەمڕۆ براوەكانی بیست‌و یەكەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ ئاشكرادەكرێن

ئەمڕۆ 7/4/2018، بیست‌و یەكەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ كۆتایی دێت‌و، خەڵاتی براوەكانی هەرسێ بواری چیرۆك و شیعر و لێكۆڵینەوەی بەشی پێشبڕكێی فێستیڤاڵەكە ئاشكرادەكرێن‌و خەڵاتەكانیان وەردەگرن. هاوكات گەلاوێژنامە وردەكاریی چۆنێتی هەڵسەنگاندنی بابەتەكان دەخاتەڕوو، كە بەبێ هیچ دەستوەردانێكی حزبی‌و كەسی‌و ناسیاوی، براوەكان هەڵبژێردراون.
لەبارەی لیژنەی هەڵسەنگاندنی بابەتەكان، تەڵعەت تاهیر جێگری سەرۆكی بنكەی روناكبیریی گەلاوێژ، بە"گەلاوێژنامە"ی راگەیاند، ئەندامانی دەستەی هەڵسەنگاندنی شیعر‌و چیرۆك‌و لێكۆڵینەوە بەچەند پێوەرێك دانراون، كە دەبێت خاوەن ئەزمون‌و بڕوانامە‌و كتێب بن لەبوارەكانی خۆیاندا تا بتوانن هەڵسەنگاندن بۆ بابەتی بەشداربووانی پێشبڕكێی فێستیڤاڵ بكەن، كە هیچ كەسێك دەستناخاتە كاری ئەو دەستەیەوە و نازانن ئەندامان كێن، بەڵام ئەمڕۆ ناوەكان ئاشكرادەكرێن، ئەم شاردنەوەیەش بۆئەوەبووە، كە كەس نەتوانێت فشار بخاتە سەر ئەندامانی لیژنەكە، لیژنەكانیش تەنها سەیری نوسینەكە دەكەن و بەپێی نوسینەكە باشترین كەس دیاریدەكرێت.
لە بیست‌و یەكەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژدا، 16 تێكستی شیعرو هەشت چیرۆك‌و هەشت لێكۆڵینەوە بەشداریی بەشی پێشبڕكێی فێستیڤاڵەكەیان كردووە.


ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو