تێزی دكتۆراكەی عەلی وەردی دەكرێتە كوردى

تێزی دكتۆراكەی عەلی وەردی، زانای كۆمەڵناسی عێراقی بەناوی (سەبارەت بە سۆسیۆلۆژیای مەعریفە- شیكردنەوەی سۆسیۆلۆجی بۆ تیۆری ئیبن خەلدون)، لەلایەن د.نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد، نووسەر و وەرگێڕی كورد، دەكرێتە كوردی.



د.عەلی وەردی نیو سەدە لەمەوبەر تێزی دكتۆراكەی نووسیوە، بەڵام وەكو خۆی مابووەوە و وەرنەگێڕدرابوو، ئەمەش رەنگە بەهۆی ناوەڕۆكەكەیەوە بووبێ كە رەخنەیەكی راستەوخۆ لە مێژووی عەرەبی و ئیسلامی دەگرێت.



ناوەڕۆكی تێزی دكتۆراكەی وەردیرەخنەیەكی سۆسیۆلۆژییە لە مێژووی عەرەبیی ئیسلامی كە بەپێی میتۆدی سۆسیۆلۆژیای مەعریفە ئەو مێژووە دەخوێنێتەوە و رەخنەی لێدەگرێ. هەروەها پێشەكییەكەی ئیبن خەلدون دەكاتە سەرمەشقی تێزەكەی، بەبێ ئەوەی بە تەواوی متمانە بە تیۆری ئیبن خەلدون هەبێ‌ و بگرە لە چەندین لایەنەوە رەخنەی لێدەگرێ‌.



بایەخی ئەم كتێبە لەوەدایە تێزی دكتۆرای سۆسیۆلۆجیست و بیرمەندێكی گرنگی عێراقییە كە بە تێز و بیر و نووسینەكانی نیو سەدە زیاترە خەڵكی بە خوێندنەوە و گفتوگۆوە سەرقاڵ كردووە. عەلی وەردی رەخنە لە كۆمەڵگەی عێراقی دەگرێت كە لە زۆر رووەوە ئەو رەخنانە كۆمەڵگەی كوردیش دەگرێتەوە.

رەنگە لە كۆتایی مانگی حەوت كاری وەرگێڕانی كتێبەكە تەواو ببێت و لە كۆتایی مانگی هەشت لەلایەن دەزگای جەمال عیرفانەوە چاپ بكرێ‌.


ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو