نامـۆ بە هەڵچوونی داهێنان

عەبدوڵا تاهیر بەرزنجی

ماوەیەک پێش ئێستا لە تەک خوێندنەوەی کتێبێکی فیکری و رەخنەییدا دوو رۆمانی کورتم خوێندنەوە ، دوو رۆمان کە لە بەرگدا پێناسەیەکی چاک بۆ نوسەرەکانیان کرابوو. یەکێکیان خەڵاتێکی بەناوبانگی دراوەتآ ، ئەویتریشیان بەرهەمی رۆماننوسێکی جیهانییەو چەندین رۆمانی هەیە ... بەڵام لەو باوەڕەدام نوسینی بەرگەکە خوێنەر بەجۆرێک لەهەڵەدا ئەبات ، یابڵێم ساردیئەکاتەوە. زۆرجار پڕوپاگەندە بڕ ناکات من بۆ خۆم پەشیمانبووم لە خوێندنەوەیان چونکە بەزۆر تەواومکردن بەخۆم ئەوت بەڵکو لەشوێنێکدا ڕەگەزەکان تەواو یەکبگرنەوەو بمانبەنەوە سەر ڕێ ڕاستەکە یا ئەموت بەڵکو هونەرێکی تازەی تیا بنوێنێ یا مۆنتاجی کۆمەڵێک دیمەن بکات و چەند چیررۆکێکی سەربەخۆ بگێڕێتەوەو ڕەنگە لە کۆتاییدا هێلێکی گشتی بەیەکیانەوە ببەستى. وەک هەندێک لە نوسینەکانی وەلید ئیخڵاسی یا ئەو رۆمانە ئێرانییەی کە سەرەتاکەی سەرەتایەو کۆتاییەکەشی هەر سەرەتا بوو.
 
 دەکرا خوێنەر لە هەردووکیانەوە دەسپێبکات بەڵام ئەمانە هیچیان نەبوون ، چونکە ئەم دوو رۆمانە هەم بەروداو و هەم بەڕەگەزو تەکنیک زۆر ئاسایی بوون نەدەکرا ، چاوەنواڕی تەکنیکی قورسیان لێبکرێت.
 من ئەم رۆمانە ساکارەی ئەو نوسەرە بەنابانگە لە چاو رۆمانە چاکەکانی تریا هەڵئەسەنگێنم. ئەوان ئەکەم بەپێوەر بۆ رەوتی نوسینی و ئاسۆی چاوەڕوانی من یا تایبەتمەندی و ئاستی رۆمانە چاکەکانی.
 جارجار ڕێکەوتووەو ڕێئەکەوێ نوسەران هێڵی هەڵچونیان لە نوسیندا پێنەپارێزرێ. چوار رۆمانی چاک ئەنوسن. لەپڕ رۆمانێکی خراپ دەخاتە بازاڕەوەو ریتمی هەڵچوونی تێکئەدات. شەش دیوانی چاک ئەنوسآ بەڵام دیوانێک ئەخاتە بازاڕەوە چاوەنواڕی ئەوە ناکەی نوسەرێکی خاوەن ئەزموونی داهێنەر نوسیبێتی.
 سەیری ئەزموونی بەپیتی ( ..... ) بکەو سەیری یەکێک لەم دیوانانەی بکە کە لەم دواییەدا چاپیکردووە. ئەڵێی شتێکی جیاوازە یا تەنێکی غەریبە کەوتۆتە ناو رەوتی شیعرییەوە . 


ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو