thelaststaion.jpg

دوانامەی تۆڵستۆی بۆ سۆفیای هاوسەری

وەرگێڕانی: ئەژین باجەڵان

 

سۆفیای خۆشەویستم 

دەزانم بە ڕۆیشتنم دڵتەنگ دەبیت، ئەمەش زۆر خەمبارم دەکات. بەڵام هیوادارم درک بەو هۆکارانە بکەی کە دەبنە هۆی ڕۆیشتنم، چونکە ڕێگەیەکی ترم لە بەردەم نییە بۆ کەم کردنەوەی گەورەیی ئەم کارەساتە. سۆفیا، ناتوانم چیتر لەم ماڵەدا بژیم، لەم هەموو خۆش گوزەرانەیەیی دەورمیداوە، دەوڵەمەندی دەمخنکێنێ. ئەوەندە ئارامم گرت، کە لە تواناکەوتم، ئارامیشم نەما. گەیشتووم بە نائومێدییەک، کە هەر کەسێک لەم تەمەنەی مندا پێی دەگات، ئەوەی ئێستا پێویستم پێیە کەمێک هێمنی و تەنیاییە، کە پارە و بەغیلی و حەزی خاوەنداریەتی لێمی تێک نەدات.

دەمەوێت ئەو تەمەنەی کە ماومە بە ئاشتی بەسەربەرم. تکایە سۆفیا، هەوڵمدە بەدوای شوێنی مندا بگەڕێی، بۆ ئەوەی بۆ ئیزیانا پۆڵیانا بمگەڕێنیتەوە، چونکە ئەمە هیچ سوودی نییە، بەڵکو تەنها بەدبەخترمان دەکات، هەروەها لە هەوڵی ڕۆشتنم کەم ناکات.

زۆر سوپاست دەکەم بۆ ئەو چل و هەشت ساڵەی پێمت بەخشی، کە پڕبوو لە خۆشگوزەرانی، لێت دەپاڕێمەوە لە هەڵەکانم ببوورە. منیش لە هەموو دڵێکەوە لە هەموو ئەو تووڕەیەتە دەبوورم بەرامبەر بەو بڕیارەی کە دام سەبارەت بە بەجێهێشتنی سامانەکەم بۆ ئەو جوتیارانە. ئامۆژگاریشت دەکەم کە هەوڵبدەی لەگەڵ ئەم بارودۆخە نوێیە خۆت بگونجێنی، بەهۆیشەوە هیچ ڕق و کینەیەک لە من هەڵنەگری. گەر ویستیتش شتێک دەربارەی هەواڵی من بزانی لەو شوێنەی بۆی دەچم، کە هێشتا خۆشم نازانم کوێیە، ئەوە ساشای کچمان هەواڵت پێ دەگەیەنێت، چونکە ئەو تەنها کەسە کە ئاگەداری شوێنە نوێکەم بێت، هەروەها بەڵێنی پێدام کە شوێنەکەم بۆ کەس ئاشکرا نەکات.

 

*لە فیلمی THE LAST STATION هەموو ڕووداوەکانی ئەم نامەیە دەخرێتەڕوو، کە چۆن تۆڵستۆی ماڵ بەجێ دەهێڵێت و هاوسەرەکەی چی دەکات.


ئەم بابەتە 80 جار خوێندراوەتەوە