چیرۆکی مەڕە ڕەشەکان

Oct 17, 2018

نووسینی: هاینریش بۆل

وەرگێڕانی لە ئەڵمانییەوە: عەبدولغەنی کاکۆ

 

لەخوێندنەوەی ئەم چیڕۆکەدا ئەو پرسیارەمان لەلا دروست دەبێت کە ئاخۆ ئێستا چەند مەڕی ڕەش لە بەرگی دەمڕاست وسیاسەتمەدار و سیاسەتباز لەسەر پاوانی سادەیی و دڵپاکی ئەو خەڵکەدا دەلەورێن و بە ئاسانی هەستیان پێ ناکرێت؟

ئەم چیڕۆکە یەکێکە لە چیرۆکە هەرە بەناوبانگەکانی نووسەری ئەڵمانی هاینریش بۆل و خەڵاتی گرووپی ٤٧ ی ئەڵمانی پێ بەخشراوە. چیرۆکەکە باس لەو چەشنە مرۆڤانە دەکات کە بە خەسڵەتێکی تەواو جیاواز لەناو خانەوادەو کۆمەڵگەکەی خۆیاندا دەژین و هەڵس و کەوت و شێوەی ژیانیان لە کەسانی سروشتیی دەوروبەری خۆیان ناچێت. مەڕی ڕەش هێمایە بۆ ئەو جیاوزییە. بەڵام بۆل لەم چیڕۆکەدا بە شێوەیەکی تر لەو جیاوازییە دەدوێت، ئەو دەیەوێ بڵێت هەموو جارێك جیاوازییی و خۆ جیاکردنەوە لەگەڵ دەوروبەر شوێنی قبوڵکردن نیە، زۆر جار مرۆڤە جیاوازەکان دەبنە مایەی سەرئێشەو کێشەو گرفت بۆ دەوروبەری خۆیان ، قبووڵکردنی ئەو جۆرە جیاوزییە ڕێگە بۆ کەسانی گەندەڵ وهەڵپەرست خۆش دەکات کە لەپەنای چاوپۆشی لێکردنیان لەلایەن کۆمەڵگەوە وەک ئامێرێکی بێخێر تەمبەڵ و مشەخۆرانە لەسەر جەستەی کۆمەڵگایەک بژین. ئەو جۆرە جیاوازییەی بۆل لێرەدا لێی دەدوێت ئەو جۆرە جیاوزییە نیە کە بە ئامانجی ڕەخنەگرتن لە داب و نەریتی ڕزیوو سیاسەتی هەڵەی دەسەڵات لە چەشنی یاخیبوون و ڕووبەڕووبوونەوە، یان بە ئامانجی ئاڕاستەکردنی گۆڕین و بەرەوپێشەوبردنی کۆمەڵگە خۆی بخاتەڕوو، بەڵکو جیاوزییەکە لەسەر بناخەیەکی ساختە و مشەخۆرانە، بە تەمبەڵی و تەوزەلی سوود لە سادەیی و سۆزی خەڵک وەردەگرێ. مەڕە ڕەشەکان ئەو جۆرە کەسانەن.

لێرەوە دەبێ لەخۆمان بپرسین ئاخۆ ئێمە لە ژیانی خۆماندا دەبێ چەندین جار کەوتبینە (یان بکەوینە) ناو تەڵەی مەڕە ڕەشەکانەوە؟