amala.jpg

سیمینارێک بۆ ئەحمەدی مەلا

بنکەی روناکبیریی گەلاوێژ بە هاوبەشی لەگەڵ ناوەندی غەزەلنووس سیمینارێک بۆ نووسەرو شاعیر ئەحمەدی مەلا ساز دەکات، بە ناونیشانی: لە رێنێسانسی فەڕەنسییەوە بۆ شکستی رێنێسانسی کوردی لە مەعریفەی تاکڕەهەندەوە بۆ کراوە.

بابەتێکی بەراوردکارییە لە نێوان سەرهەڵدانی رێنێسانسی فەڕەنسیی، کاریگەریی و هۆکارەکانی لە لایەک، لەلایەکی دیکەشەوە، سەرهەڵدانی رێنێسانسی کوردی و درزبردنی مەعریفەی تاکڕەهەند و کرانەوەی بەرەو ئەگەری نوێی دیکە. ئێستکردن لەسەر هۆکارەکانی ئەم کرانەوەیە و چۆنیەتی گواستنەوەی مەعریفە لە سنووری حوجرەوە بەرەو دیدگایەکی تر کە هەڵگری رەگەزەکانی مۆدێرنێتی بێ لە جیهانێکی ناسەقامگیردا، دەبێتە بابەتی ئەم سیمینارە.

رۆژی پێنجشەممە ١/١١/٢٠١٨ کاتژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی غەزەلنووس.


ئەم بابەتە 44 جار خوێندراوەتەوە