وەرگێڕی رۆمانە مەزنەکانی دونیا کۆچی دوایی کرد

حه‌كيم كاكه‌وه‌يس وه‌رگێڕ و نووسه‌رى ديارى كورد به‌ هۆی نه‌خۆشييه‌وه‌ له‌ شارى به‌غداد كۆچی دوايیی كرد.

حه‌كيم كاكه‌وه‌يس له‌ وه‌رگێڕه‌ ديار و ماندوونەناس و زمانپاراوه‌كانى كورد بوو.. چه‌ندین ساڵ له‌ بوارى وه‌رگێڕاندا كارى كردووه‌ و چه‌ندين كتێبى له‌ زمانه‌ زيندووه‌كانى دونياوه‌ كردووه‌ به‌ كوردى..
كاكه‌وه‌يس به‌ وه‌رگێڕى ڕۆمانه‌ به‌ناوبانگ و شاكاره‌كانى دونيا ناسراوه‌، ئه‌و كوردييه‌كى پاراو و زيره‌كانه‌ى ده‌زانى، به‌ وه‌رگێڕان و كردنه‌وه‌ به‌ كوردیى تێكسه‌ جيهانى و كاريگه‌ره‌كانه‌وه‌ ماندوو بوو، له‌ ڕۆمانه‌ به‌ناوبانگ و پڕفرۆشه‌كانى دونيا كوردانه‌ و دڵسۆزانه‌ كتێبخانه‌ى كوردى بێبه‌ش نه‌كرد:
_ 1984ى جۆرج ئۆروێڵ
_ گورگى ڕوته‌ڵانى هێرمان هێسه
_ دۆنكيشۆت
تاوان و سزا_ دۆستيۆڤسكى
‌_ شاخه‌كانيش ده‌نگيان دايه‌وه‌ خاليد حوسه‌ينى و زۆر كتێبى گرنگ و تايبه‌تمه‌ندى ترى كردووه‌ به‌ كوردى و له‌ هه‌مان كاتدا سێ كتێبى گرنگى ‌نووسه‌ر مه‌سعود محه‌مه‌دى له‌ زمانى عه‌ره‌بييه‌وه‌ كردووه‌ به‌ كوردى..

حه‌كيم كاكه‌وه‌يس به‌ ته‌نيشت كارى وه‌رگێڕانه‌وه‌ ده‌ينووسى و چه‌ندين به‌رهه‌مى گرنگى هه‌يه‌.

بنکەی روناکبیریی گەلاوێژ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیى خۆى ئاڕاسته‌ى بنه‌ماڵه‌ى مامۆستا و گشت خوێنه‌ران ده‌كات.


ئەم بابەتە 14 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو