سمینارێکی ئەدەبیی لە ھۆڵی ڕزگاری کۆلیژی ئەندازیاری زانکۆی سەلاحەدین بۆ تەڵعەت تاهیر ساز کرا

Dec 8, 2018

ڕۆژی چوارشەممە ٥/١٢/٢٠١٨ تەڵعەت تاھیر ئەندامی دەستەی بنکەی ڕووناکبریی گەلاوێژ سمینارێکی ئەدەبیی لە ھۆڵی ڕزگاری کۆلیژی ئەندازیاری زانکۆی سەلاحەدین سازکرد، سمینارەکە لەلایەن رێکخراوی ڕوان و سەرۆکایەتی بەشی ئەندازیاری شارستانیی رێکخرابوو، تیایدا نووسەر باسێکی لەبارەی دنیابینی ئەدەبیی خۆی پێشکەش کرد و چەند بەرھەمێکی خوێندەوە و دواتر گفتوگۆی ئەدەبییانەی لێکەوتەوە.