بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە سەرلەبەیانیی ئەمرۆ یەك شەممە ١٦/١٢/٢٠١٨ ئەدیب و نوسەری كورد مامۆستا مستەفا ساڵح كەریم لە سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
بەناوی بنكەی روناكبیریی گەلاوێژەوە هاوخەمیمان بۆ كەسوكاری مامۆستا مستەفا و بۆ دۆستان و نووسەران و خوێنەرانی دەردەبڕین.
مسته‌فا ساڵح که‌ریم خاوه‌ن قه‌ڵه‌مێکی به بڕشت بوو، هەروەها نووسەرێکى کارامەو ماندوو نەناس بوو، گه‌نجینه ده‌وڵه‌مه‌نده‌که‌ی له کتێب و نامیلکه و توێژینه‌وه ئه‌ده‌بییه‌کان و نوسینه رۆژنامه‌ییه‌کانی مامۆستا مسته‌فا کتێبخانەو رۆشنبیریى کوردی‌یان دەوڵەمەند کردووە. ئەمەش لای دۆستانى ئەدەب و هاوڕێکانیدا به نه‌مریی ده‌مێنێته‌وه.