كورتەیەک لە ژیانی مامۆستا مستەفا ساڵح کەریم

ساڵی 1933 لەشاری سلێمانی لەدایک بووە.
 لەسەرەتای لاوی یەوە چۆتە ریزی حزبی شیوعی عێراقەوە.
 ساڵی 1949 لە پۆلی چوارەمی ئامادەیی لەسەر چالاکیی سیاسی فەسڵ کراوە.
 ساڵی 1950 لەبەر ئەوەی لەئامادەیی وەرنەگیراوەتەوە چۆتە – خانەی مامۆستایان- لە بەغدا.
 ساڵی 1951 لەلایەن تەحقیقاتی جینائیەوە لەبەغدا گیراوە. لە 4/6/51 بەربوە بەکەفالەتی کەسی زامن، یان بەند کردنی بۆ ماوەی ساڵێک.
 دوای تەواو کردنی خوێندن پاڵێوراو بوە بۆ چوونە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندنی باڵا، تەحقیقاتی جینائی رێی پێ نەداوە. لەبواری پەروەردەدا ماوەی 32ساڵ مامۆستاو بەڕێوبەر وسەرپەرشتیاری پەروەردەیی بووە لە قەڵادزێ و سێوسێنان ودارۆخان وچوارتا وسلێمانی وفەللوجە وڕومادی. ساڵی 1963 گیراوە وساڵ ونیوێک تەوقیف بووە. پاشان هەر بەکەفالەتی کەسی زامن یان بەحەپسی ساڵێک بەربووە.
 لەژیانی مامۆستایەتیدا چەندین جار تووشی دوورخستنەوە بووە، دواجاریان ساڵی 1975 بوو نێررا بۆ رومادی وسێ ساڵ لەوێ مایەوە.
 لەسەر هەڵوێستی بەرامبەر بەعس وقسەکردنی لە چەند کۆڕێکی ئەدەبی و پەروەردەیی ساڵی 1984 لەوەزیفە دوور خرایەوە، لەسەر داوای ئەمن خانە نشین کرا.
 لەبواری ئەدەبیدا نیو سەدە زیاترە دەنووسێ وهەمیشە قەڵەمی لەخزمەتی گەلدا بوەو چەندین بەرهەمی ئەدەبی بەچاپ گەیاندوە، لەبواری نووسین و چیرۆک نووسین و وەڕگێڕاندا بەکوردی و بەعەرەبی رۆڵی دیاری هەیە. لەبەرهەمەکانی:
 1-زڕەی زنجیر/ چیرۆکێکی درێژە.
 2-شەهیدانی قەڵای دمدم/ کۆمەڵە چیرۆکێکی کورتە.
 3-پەتا سپیکە/ شانۆنامەیەکی چیکی یەلەعەرەبیەوە کردوویەتی بە کوردی.
 4-دایکی ئازادیخوازان/ کۆمەڵە چیرۆکێکی بیانی یە لەعەرەبیەوە کردوونی بە کووردی.
 5- رشپۆشێکی جیهانی چوارەم/ کۆمەڵە چیرۆکێکی بەرەنگار بوونەوەیە.
 6-هونەری کورتە چیرۆک نووسین/ کۆمەڵە وتارێکی رەخنەگرە بیانی یە بەناوبانگەکەکان.
 7-باخێک لەوشە/ ژیاننامەی شاعیری گەورە پیرەمێردە.
 8-رحلة الی بلاد الراین/ بەعەرەبی.
 9-الیوم الثالث/ بەعەرەبی.
 لەبواری رۆژنامەنووسیدا:
 سەرەتا وەک خۆبەخش دوو سالڕ لەڕۆژنامەی (ژین) کاری کردوە.
 بەناوی قوتابخانەی شێخ مەحمودەوە گۆڤارێکی دەرکردوە بەعەرەبی وبەکوردی بەناوی (ڕابەر- المرشد).
 لێپرسراوی راگەیاندنی یەکێتی ی مامۆستایانی کوردستان بوەو دامەزرێنەرو یەکەم سکرتێری گۆڤاری (دەنگی مامۆستا) بووە کەدەریان کردوە.
 لەکۆنگرەکانی مامۆستایان و ئەدیبان و لاواندا بەشداربووە.
 لە 1970-1974 لە چوار کۆنفراسداچوارجار بەسکرتێری لقی سلێمانی یەکێتی نووسەران هەڵبژێرراوە و ساڵی 1978 دوای گەڕانەوەی لە رومادی بەسەڕۆکی لق هەڵبژێراوە.
 وەک روناکبیرێکی سەربەخۆ لەسەر خواستی شەهید دارا توفیق بوو بەلێپرسراوی مەکتەبی (االتآخی) لەسلێمانی 1971-1974
 ساڵی 1974 چۆتە ریزی شۆرشی ئەیلولەوە، کراوە بەبەڕێوبەری ئێزگەی دەنگی کوردستانی عێراق.
 لەدوای راپەڕینەوە تا ئێستا لە کوردستانی نوێ و لە الاتحاد دا کار دەکات لە 2000وە تا ئێستا جێگری سەرنووسەری الاتحادە و لێپرسراوسی نوسینگەی سلێمانیە.
 بەردەوامە لەنووسینی گۆشەیەکی تایبەت لە (الاتحاد) لە 1995 تا ئێستا بەپێی ئەو نامانەی کەبۆی دێ نووسینەکانی سەرنج راکێشن و خوێنەریان زۆرە.
 لەساڵی 2001تا ئێستا لەکۆنگرەیەکی سلێمانی ودوو کۆنگرەی هەولێر بە جێگری نەقیبی رۆژنامەنووسانی کوردستان هەڵبژێراوە.
 بەشداری کردوە لەکۆنگرەی ئۆپۆزسێونی عێراقی لە (لەندەن) 2002.
 بەشداری کردوە لەکۆنگرەی روناکبیرانی عێراق لە (لەندەن) 2002.
 لەکۆنگرەی بیست وپێنجەمینی رۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتی لەئەسینا 2004 و کۆنگرەی 26لەمۆسکۆ 2007 وکۆنگرەی 27لە گادیز لە ئیسپانیا 2010بەشداریی کردوە، هەروەها لەیادی 100 ساڵەی رۆژنامە نووسی کوردیدا یەکێ بووە لەو چوار کەسەی کەنوێنەری کوردستان بوون بۆ میهرەجانی مۆسکۆ ساڵی 1998.
 تێبینی: ئەو زانیاریانەمان لە ئەرشیفێکی د. فوئاد حەمە خورشید وەرگرت کەبە هەوڵی خۆی وکۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ژیانی نووسەر نووسیویەتی و بڵاوی کردۆتەویاری لەسەر ژیانی نووسەر نووسیویەتی و بڵاوی کردۆتەوە.


ئەم بابەتە 6 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو