tundutiji.jpg

زۆربوونی توندوتیژی دژی ژنان

محەمەد گۆران / ھەولێر

سەرباری ئەو هەموو ڕێکخراوەی کۆمەڵی مەدەنی، ڕێکخراوەکانی ژنان، بەستنی هەزاران کۆنفرانس و وۆرک شۆپ، بەهەدەردانی ملیۆنان دۆلار لەو پێناوە، بۆچی نەوەک بنبڕ یان کەمی نەکردووە، بەڵکو ڕێژەی توندوتیژی دژی ژنان زیادی کردووە!.
لەدوای ڕاپەڕینەوە، بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بەژنان، چەندین ژن ناسران و دەوڵەمەندبوون و هەر ڕۆژەی لەوڵاتێکن، بەڵام کێشەکانی ژنان و توندوتیژی ڕێژەکەی هەر ڕوو لەهەلکشانە.
جا پرسیاری گرنگ ئەوەیە، ئایا لەکوردستان هەوڵدەدرێ بۆ نەهێشتنی توندوتیژی بەرامبەر ژنان، یان بەپێچەوانە بەردەوامی پێدەدرێ بۆ ئەوەی هەندێ کەس نانەکەیان نەبڕێ!؟.


ئەم بابەتە 33 جار خوێندراوەتەوە