
ئێواره‌یه
ژاوێن شاڵی
Feb 7, 2019ئێواره‌یه
هه‌وای ئه‌م شاره به‌ستوویه‌تی
منیش، كه چاكه‌تی شه‌وم له خۆم داكهندوه و
رووت
ته‌نیا
تاریك
به خۆم و ئۆتۆمبێلێك خه‌ونه‌وه به‌سه‌ر ژیاندا وهردهگهڕێین
كاتژمێر ده‌بێته شه‌و
شه‌قامی ٩ به‌ره‌و ئۆهایۆ ده‌ستم ده‌گرێت
سووكان له‌ده‌ستم به‌ر ده‌بێت و
رووت
ته‌نیا
تاریك
به‌خۆی و ئۆتۆمبێلێك خه‌ونه‌وه
ژیان به‌سه‌رمدا وه‌رده‌گه‌ڕێت
نیوه‌شه‌وه
هۆشم له ٨ی ئێواره‌ی به‌رده‌م ترافیك، به‌ته‌نیشت سه‌یاره‌ی پۆلیسه‌وه جێ ده‌مێنێت
خهتابارییت به‌گوێ گرتن له شیعر، تۆ پێم ده‌ڵێیت و
جاده به ڤۆدگای جوانییه‌ك له‌ده‌نگی تۆ و قورئان و شیعر و رۆمانسییهتێكی به‌داخ
سه‌رخۆش ده‌بێت
بوومهڵێڵه، بهئهتهگێكی سپییه‌وه به‌ره‌و جێگه‌كه‌ت ده‌ست ده‌كوتیت، ماڵ وندهكهیت.
ئه‌ڤینیش كه ئاوێنه‌یه‌كه به‌رله‌وه‌ی خۆت نیشان بدات بۆ شكان سه‌نگه‌رت لێده‌گرێت
ده‌چیته‌وه كتێبخانه، مه‌یخانه‌كان له‌بیرده‌كه‌یت