نەنکم ئەڵێ

کۆچەر ئەبوبەکر
Feb 11, 2019

نەنکم هەمیشە دەڵێت:
 هەر باشە خودا غەزەبمان لێ‌ ناگرێت
 ژوورەکەت پڕ کردووە لە شیعری‌ زۆڵ و
 چاوم لێتە بە دزی‌ من و هەموو دراوسێکانەوە
 بە دزی‌ مانگ و نەعلە جووت کراوەکانەوە
 خۆت بە دار قۆخەکەوە دەنوسێنی‌
 هەر باشە خودا پەڕو باڵمان لێ دەرناهێنێ
 چاوم لێتە بە بەرچاوی‌ خوداوە
 ئینجانەیەکی‌ نێرینە دەپەرستی‌.