گێڕانه‌وه‌ى بابه‌تيى و گێڕانه‌وه‌ى خودى،،،

بەختیار عەزیز

له‌ ڕۆماندا، گێڕانه‌وه‌كان هه‌رده‌م به‌سه‌ر دوو هێڵدا دابه‌ش ده‌بن. نوسه‌ر يان له‌ خودى خۆيه‌وه‌ گێرانه‌وه‌كان ده‌ست پێ ده‌كات و ناخ و ئه‌زموونه‌كانى خۆى تێكه‌ڵ به‌ گێڕانه‌وه‌كه‌ى ده‌كات، يان جيهانێكى جودا ده‌خولقێنێت و زه‌مينه‌يه‌كى نوێ و فه‌زايه‌كى جياواز ده‌خاته‌ڕوو.

گێڕانه‌وه‌ى خودى، گێڕانه‌وه‌يه‌كى ترسناكه‌، ئه‌گه‌ر نوسه‌ر لێهاتوو نه‌بێت و به‌ ورياييه‌وه‌ له‌گه‌ڵ نوسينه‌كه‌يدا مامه‌ڵه‌ نه‌كات، تووشى گێڕانه‌وه‌ى ژياننامه‌ ده‌بێت، لێره‌وه‌ نه‌ك ڕۆمانه‌كه‌ى سه‌رناكه‌وێت، به‌ڵكو ژانره‌ ئه‌ده‌بييه‌كه‌شى تووشى ئه‌گه‌رى له‌ڕێگه‌لادان و له‌ قاڵبى ڕۆمان ده‌رچوون ده‌بێت.

گيڕانه‌وه‌ى دووه‌م، هه‌نوكه‌ له‌ جيهانى ئه‌مرۆدا به‌كاردێت و زۆرينه‌ى نوسه‌ره‌ جيهانييه‌كان، ئه‌وانه‌ى له‌ گێڕانه‌وه‌دا، شاره‌زايى و توانايه‌كى ئه‌كتيڤيان هه‌يه‌، په‌يڕه‌ويى ده‌كه‌ن. له‌ جۆرى دووه‌مدا، نوسه‌ر خۆى له‌ خودى خۆى داده‌ماڵينێت، يان لانى كه‌م به‌ ورياييه‌وه‌ ناخ و به‌سه‌رهاتى خۆى به‌رجه‌سته‌ ده‌كات، به‌ شێوازێك، خوێنه‌ر ناتوانێت گێڕانه‌وه‌ى خه‌ياڵێ و سێبه‌رى ژيانى خودى نوسه‌ر له‌يه‌كدى جيا بكاته‌وه‌.


ئەم بابەتە 6 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو