عەلى وەردى و لێکۆڵینەوەیەک لە سۆسیۆلۆژیاى مەعریفە

د. نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد

ئەم کتێبە (لێکۆڵینەوەیەک لە سۆسیۆلۆژیاى مەعریفە- شیکردنەوەیەکى سۆسیۆلۆژى بۆ تیۆرى ئیبن خەلدون) لە نووسینى د. عەلى وەردى، وەرگێڕانى لە عەرەبییەوە: د.نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد، لە سەرەتاى 2019 لەلایەن دەزگاى رۆشنبیریى جەمال عیرفان چاپ و بڵاو کرایەوە.

د.عەلى وەردى لە ساڵى 1950دا ئەم تێزەى بە زمانى ئینگیزى نووسیوەو پێشکەشى زانکۆى تێکساسى ئەمێرکى کردووە کە بە پلەى نایاب وەرگیراوە. ئەم کتێبە تا ساڵى 2018 نەکراوە بە عەرەبى. سەیر ئەوەیە ئەم کتێبە دواى شەست و هەشت 68 ساڵ ئینجا دەکرێت بە عەرەبى، بەدرێژایى ئەو ماوەیە چەندین جار لە عەلى وەردییان پرسیوە بۆچى تێزى دکتۆراکەت ناکەیت بە عەرەبى، هەمیشە دەیووت جارێ وەختى نییەو با بمێنێ بۆ کاتى خۆى. حەمید مەتبەعى لە کتێبى (عەلى وەردى داکۆکى لە خۆى دەکات)دا ئەو پرسیارە رووبەڕووى عەلى وەردى دەکاتەوە، ئەویش هەمان وەڵام دەداتەوە. دەشێت ئەمە پەیوەندیى بەو رەخنە سۆسیۆلۆژییانەوە هەبێت کە راستەوخۆ ئاراستەى نەتەوەى عەرەب و ئایینى ئیسلامى دەکات، دەشێت لە ترسى رەوتە فێندەمێنتالیستە ئیسلامییەکان و نەتەوە پەرستە عەرەبەکان نەیوێرابێت وەریبگێڕێت، بەتایبەتى دواى ئەوەى بەهۆى کتێبى واعیزەکانى سوڵتانەوە رووبەڕووى هەڕەشە بووەوە، ئەگەرچى دواتر لە کتێبى (لۆجیکى ئیبن خەلدون)دا زۆر لایەنى تێزى دکتۆراکەى خستۆتە ڕوو.


ئەم بابەتە 6 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو