پابلۆ پیکاسۆ

حەمە ھاشم

پابلۆ پیکاسۆ یەکێک لە بەناوبانگترین نیگارکێشانی جیھان. لە شاری مەلەگای ئیسپانی لە دایک بووە. ھەر لە کاتی دایک بوونیەوە چەند ناوێکی لێ نراوە، لەوناوانە پابلۆ دیێگۆ و فڕانچیسکۆ پاولا، ھیچ دانەیەک لەم ناوانە نەماون جگە لە "پابلۆ". ناوی "پیکاسۆ" ـشی لە دایکیەوە وەرگرتووە "ماریا پیکاسۆ" باوکیشی مامۆستای نیگارکێشی ووێنەگرتن بوو.

پیکاسۆ وێنەکێش و پەیکەرتاش و ھونەرمەندێکی گەورەی ئیسپانی بووە و بەناوبانگترین ھونەرمەندەکانی سەدەی بیستەمە و دامەزرێنەری بزوتنەوەی کوبیزمە کە بریتیە لە کێشانی وێنە بەشێوەیەکی ئەندازەیی، لە ٢٥ تشرینی یەکەمی ساڵی ١٨٨١ لەدایک بووە باوکی ھونەرمەندی وێنەکێشان بووە و مامۆستای وێنەکێشان بووە لەیەکێک لەقوتابخانەکانی وێنەکێشان، ھەر لەمنداڵیەوە خوی داوەتە وێنەکێشان و بەھرەمەند بووە لەم بوارەدا، وەکو دایکیشی دەڵێت یەکەم ووشە کە لەسەر زاری ھاتۆتە دەرەوە ووشەی پێنووس بووە، لەتەمەنی ٧ ساڵیدا باوکی فێری وێنەکێشان و وێنەی زەیتی کردووە، لەتەمەنی ١٣ ساڵیدا وێنەیەکی باوکی تەواوکردووە کە بەنیوەچڵی بەجێی ھێشووە کاتێک کە باوکی سەیری وێنەکەی کرد بۆی دەرکەوت کە کوڕەکەی لەخۆی بەتواناترە لە ھونەری وێنەکێشان ھەر بۆیە ئیتر وازی لەوێنەکێشان ھێناوە.

جارێکیان ژنێك لە بازاڕ پیکاسۆ ئەبینێت، ژنەکە ئەڕواتە لای و پێی ئەڵێت من زۆر سەرسامی کارەکانتم، قەڵەم و کاغەزێكی ئەداتە دەست و داوای لێ ئەکات وێنەیەکی بۆ بکێشێت، پیکاسۆش بەخۆشحاڵیەوە سکێچێکی بۆ ئەکات و کاغەزەکەی ئەداتەوە دەست.. کاتێك ژنەکە ئەیەوێت بڕوات پیکاسۆ پێی ئەڵێت چاوەڕێکە خاتوون، حەقی من ئەکاتە ١٠ هەزار دۆلار، ژنەکەش بە حەپەساویەوە وەڵامی ئەداتەوە بەڵام تۆ تەنها بە ٣٠ چرکە ئەو کارەت کرد، پیکاسۆش ئەڵێت ڕاستەکەی خاتوون، بەڵام بۆ من ٣٠ ساڵ لە هەوڵدانی خایاندووە تا توانیم بە ٣٠ چرکە وێنەیەك بۆ تۆ بکێشم!

لە گرنگترین بەرهەمەکانی پیکاسۆ تابلۆی مەزنی ( گۆرنیکا )یە , پابلۆ پیکاسۆ لە ساڵی 1973 ز , لە تەمەنی٩١ ساڵی کۆچی دوایی کرد , وە ئێستاش لە هەردوو وڵاتی فەڕەنسا و ئیسپانیا بەرهەمەکانی پارێزراوە و سوودی لێوەردەگیرێت ...

پیکاسۆ لە ٨ نیسانی ساڵی ١٩٧٣ لەتەمەنی ٩١ ساڵیدا لەکاتی خواردنەوەدا لەگەڵ خێزانەکەیی و ھەندێک لەھاوڕێکانی گیانی لەدەستداوە.


ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو