کۆڕێکی ئەدەبی بۆ تەڵعەت تاهیر لە چوارتا سازکرا

Mar 5, 2019

ڕۆژی شەممە ٢/٣/٢٠١٩ لە ھۆڵی کتێبخانەی گشتی شارۆچکەی چوارتا ڕێکخراوی شارباژێر بۆ پەرەپێدانی توانای گەنجان کۆڕێکی ئەدەبیی بۆ تەڵعەت تاھیر ئەندامی دەستەی باڵای بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ساز کرد. لە کۆڕەکەدا نووسەر باسێکی لەبارەی مێژووی ئەدەبیاتی کوردی پێشکەش کرد و چەند تێکستێکی شیعریی خوێندەوە.