رێورەسمی بڵاوکردنەوە و واژۆکردنی دیوانی (باڵندەکانی گیرفانی تاڤگە)

Mar 12, 2019

ڕۆژی یەکشەممە ١٠/٣/٢٠١٩ لە کافێی ئەمنە سوورەکە لە سلێمانی رێورەسمی بڵاوکردنەوە و واژۆکردنی دیوانی (باڵندەکانی گیرفانی تاڤگە) ی خانمی شاعیر ناهید حوسەینی بەهاوکاری سەنتەری لوڕ ساز کرا، کە تیایدا بە ئامادەبوونی نووسەران و خوێنەرانی، شاعیر چەند تێکستێکی شیعریی خۆی خوێندەوە و واژۆی لەسەر کتێبە نوێکەی کرد.