تەنهایی و جودایی و گۆشەگیری لەلای هانا ئارێنت

و: ئەژین باجەڵان

هەندێ شتی دیاریکراو هەن ناتوانم بیانکەم، چونکە لەدوای کردنیان ناتوانم جارێکی تر لەگەڵ خۆمدا بژیم. ئەم ژیانەی لەگەڵ خۆمە لەسەرەوی تێگەیشتندایە، هاوکات لەسەرەوەی ئەو هۆشیارییە خودییەیە کە لەگەڵمدایە لە هەرشتێک کە بیکەم یان لە هەر بارودۆخێکدابم. ئەمیش کاتێک لەگەڵ خۆم دەبم و بڕیاری لەسەر دەدەم لەڕێگەی بیرکردنەوەدا دەردەکەوێت و دێتەبوون، هەر یەکەش لەو دانیشتنانەی لەگەڵ خۆم و باسی کردنی ئەو شتەی نیگەرانم دەکات، لە خودی خۆیدا چالاکییەکە. ئەم شێوازە لە بوون و کە بە بێدەنگی قسەکردن لەگەڵ خودی خۆمدا دەبێت بە (تەنهایی) ناودەبەم. بۆیە تەنهایی لە جۆرەکانی تری جودایی گەورەتر و جیاوازترە، بە تایبەتی ئەوەی تایبەتە بە (جودایی) و (گۆشەگیری).

(تەنهایی) واتە من هەرچەندە تەنهام بەڵام هاوکات لەگەڵ یەکێکدام کە ئەویش؛ خۆمە. واتە دووان لە یەک کاتدا. (جودایی) و (گۆشەگیری) ئەم کەرتبوونەی نییە. ئەم دووانیەتییە لەخۆ ناگرنەوە کە تێیدا دەتوانم پرسیار لە خۆم بکەم و وەڵامیش وەرگرم. (تەنهایی)یش وەکو بیرکردنەوە دەکرێت لە ڕێگەی قسەکردنی یەکێک لەگەڵما یان لە کاتی کردنی کارێکی تر یان سەرقاڵبوون، بپچڕێت. بە هەرحاڵ، ئەم دووانیەتییە لە ڕێگەی دووبارە بیرکردنەوە دەگەڕێتەوە باری پێشووی خۆی. واتە کاتێک یەکێک قسەم لەگەڵ دەکات دەبێت وەڵامی بدەمەوە و قسە لەگەڵ ئەو بکەم نەک لەگەڵ خۆم، بۆیە بە قسە کردن لەگەڵ بەرامبەر دیسانەوە دەبم بە یەک کەس (واتە؛ بە بێ خۆم). بێگومان هۆشیارییەکی خودییم هەیە، واتە؛ تێگەیشتنێک، هاوکات بە شێوەیەکی تەواو خۆم ـەکەم لێ دوورە. کەواتە دیسان تەنیا دەبمەوە، بۆیە دەکرێت پێویستم بە هاوڕێی تر بێت؛ چ مرۆڤ بێت یان کتێب یان میوزک، چونکە ئەم خۆ ـیە بێ هاوڕێ دەبێت، ناشبێت بە تەنیابم؛ دەکرێت لەنێو قەرەباڵغیشدا تەنیا و بێتاقەتبم، بەڵام نەک لە تەنهاییدا، واتە؛ کاتێک لەگەڵ خۆمدام، واتە لەگەڵ هاوڕێی خۆمم. بۆیە قورس دەبێت لەنێو قەرەباڵغیدا بەرگەی تەنیایی بگرین.

* کتێبی (بەرپرسیاریەتی و بڕیاردان)ـی هانا ئارنێت.

....

تەنهایی solitude

تەنیایی، جودایی loneliness

گۆشەگیری isolation


ئەم بابەتە 4 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو