دەسەڵات

ھاشم سەراج / هەولێر
Apr 1, 2019

خاوەندی بونیادێکی مەعریفی لەخشتەبەرە

نغرۆی

 ڕەوشی فێڵ وفەرەج ودروشمبازی

و

جووڵەی توندوتیژی وێرانکەری شاراوە

سەیری ئەم نامۆبوونەی 

ئاڕاستەی دەرەوەدەکرێ

قوربانیکردن کەی شکۆمەندی 

بەدوادادێ

جگە لەمەسرەفکردنی ڕۆحی خۆشباوەڕی

گەنجی جوانمەردو

کەڵکەکردنی سامان

و

خوڵقاندنی تراژیدیایەکی  شین!