سێ چاپکراوی نوێ

Mar 19, 2019

لە چاپکراوەکانی دەزگای توێژینەوە و بڵاوکردنەوەی موکریانی ؛ چاپخانەی خانی کە لە شاری دهۆکە ؛ سێ کتێبی چاپکراوی ئامادەیە بۆ بڵاوکردنەوە کە ئەو سێ کتێبە لە ڕابوردوودا وەک هەڤپەیڤینی بەرفراوان لە ژمارەکانی گۆڤاری ( ڕامان )دا بڵاوکراونەتەوە

(۱) پ. د . عیزەددین مستەفا ڕەسووڵ .. ئەزموونی بە بڕشتی قەڵەمێکی سەربزێو .

(۲) کاکەمەم بۆتانی .. ئەو نووسەرەی سیاسەت بە قەرزاری خۆی دەزانێ ؛ بە دەست تەکنیک و شێوەی دەبڕینەوە دەناڵێنێ .

(۳) خالید سەرکار .. هونەرمەندێک بەدوای ڕەسەنایەتیدا گەڕا ؛ لە پێناوی هونەرەکەشی ماندووبوونی نەزانی .

ئەم سێ هەڤپەیڤینە هەوڵدانن بۆ نزیکبوونەوە لە ئەزموونی نووسین و تاقیکردنەوەی هونەریی ئەم سێ نووسەر و هونەرمەندە ؛ کە لە ڕۆژانی داهاتوودا بڵاودەبنەوە .