ھونەرمەندی کوردی رۆژاوا، شێوەکار «بەھرام حاجۆ»

Mar 24, 2019

ھونەرمەندی کوردی رۆژاوا، شێوەکار «بەھرام حاجۆ» لە شارۆچکەی «تربەسپی» سەربە قامیشلۆ لە ساڵی ١٩٥٢  لەدایک بووە، ئەو نزیکەی سی ساڵە لە ئەڵمانیا دەژیەت ، ئێستا ئەو یەکێکە لە رەمزە ھەرە دیارەکانی ھونەری کوردی و سوری و تەنانەت ئەڵمانیش ، تابلۆکانی خواستی زۆریان لەسەرە لە مۆزەخانە و نمایشگا و گەلەرییە بەناوبانگەکانی جیھان ، ئەو بەتەکنیکی بەھێز و رواڵەتی سادەکراوە سەرنجی زۆر لەسەرکارەکانی کۆدەکاتەوەو تێمای کارەکانی توانایەکی گەورەیان ھەیە لە باڵادەستی و رکێڤی زۆر لەسەر بینەر ، رەنگی سادە و ھەندێ جار گەرم ھێمایە بۆ کارەکانی ، ھەربۆیە لە مەیدانی ھونەری تازەی ئەوروپی ناوێکی درەوشاوەیە بەھۆی تەجروبە و نوێگەرییە زۆرەکانی لە داھێنانەکانیدا.