ھونەرمەندی کوردی رۆژاوا، شێوەکار «بەھرام حاجۆ»

ھونەرمەندی کوردی رۆژاوا، شێوەکار «بەھرام حاجۆ» لە شارۆچکەی «تربەسپی» سەربە قامیشلۆ لە ساڵی ١٩٥٢ لەدایک بووە، ئەو نزیکەی سی ساڵە لە ئەڵمانیا دەژیەت ، ئێستا ئەو یەکێکە لە رەمزە ھەرە دیارەکانی ھونەری کوردی و سوری و تەنانەت ئەڵمانیش ، تابلۆکانی خواستی زۆریان لەسەرە لە مۆزەخانە و نمایشگا و گەلەرییە بەناوبانگەکانی جیھان ، ئەو بەتەکنیکی بەھێز و رواڵەتی سادەکراوە سەرنجی زۆر لەسەرکارەکانی کۆدەکاتەوەو تێمای کارەکانی توانایەکی گەورەیان ھەیە لە باڵادەستی و رکێڤی زۆر لەسەر بینەر ، رەنگی سادە و ھەندێ جار گەرم ھێمایە بۆ کارەکانی ، ھەربۆیە لە مەیدانی ھونەری تازەی ئەوروپی ناوێکی درەوشاوەیە بەھۆی تەجروبە و نوێگەرییە زۆرەکانی لە داھێنانەکانیدا.


ئەم بابەتە 4 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو