ئیمانۆئل كانت ئه‌و فه‌یله‌سوفه‌ی كه‌ هیچ بیره‌وه‌ریه‌كی له‌ ژیانا نیه‌

ھۆشەنگ قادر / کۆیە
Apr 2, 2019

١٧٢٤ - ١٨٠٤

هاینریش هاینه‌ ئه‌و شاعیره‌ ئه‌لمانیه‌ی ده‌رباره‌ی ئه‌م پیاوه‌  ووتویه‌تی

زه‌حمه‌ته‌ كه‌سێك بتوانێت مێژووی ژیانی كانت بنوسێته‌وه‌ ، چونكه‌ ئه‌م فه‌یله‌سوفه‌ نه‌ مێژووی هه‌یه‌و نه‌ ژیان ، هه‌موو ئه‌وه‌ی له‌ به‌ر ده‌ست دایه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كانت ژیانێكی ڕێكخراو ئامێریانه‌ی هه‌بووه‌ له‌ ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانیدا ، وه‌ك ڕه‌به‌نێكی پیر به‌ناو كۆلان و شه‌قامه‌كانی شار دا جار به‌ جار پیاسه‌ی كردووه‌ .

قسه‌یه‌ك له‌م باره‌یه‌وه‌ هه‌یه‌ ده‌وترێت كه‌ گوایا ، دراوسێكانی كانت یاخود ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ نزیكیه‌وه‌ بوونه‌ زۆر جار ئه‌مه‌یان دووباره‌ كردۆته‌وه‌

كه‌ هێشتا سعات حه‌وتی به‌یانی نه‌بووه‌ ، هێشتا به‌رێز میسته‌ر كانت بێره‌دا تێپه‌ر نه‌بووه‌ ، ئه‌مه‌ به‌و واتایه‌یه‌ كه‌ كانت هه‌میشه‌ له‌ كاتێكی دیاریكراو دا به‌ شوینێكی دیاریكراودا تێپه‌ڕیوه‌ ، گه‌ر پێیه‌كان ده‌نگ و زمان و قسه‌كردنیان هه‌بوایه‌ ئه‌وا ده‌یان ووت ئه‌م هه‌نگاوه‌ به‌ قاچی ڕاست لێره‌وه‌ له‌ به‌رده‌م ده‌رگاوه‌ له‌ خوار كۆسپه‌كه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات ، هه‌نگاوی دووه‌م پێیه‌كان لێره‌ چه‌سپیون ، جووت

پێیه‌كان ده‌یانزانی هه‌نگاوه‌كان بۆ كوێو به‌ره‌و كام ئاراسته‌ ده‌جولێن ، ته‌نانه‌ت له‌ كاتی ڕۆیشتنی میسته‌ر هه‌موو شوێن پێكان شوێنی خۆیان ده‌ناسیه‌وه‌ ، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك جار ئاوه‌ڕدانه‌وه‌ به‌م لاو به‌م لا .

ته‌نانه‌ت سعات ئه‌وه‌نده‌ی به‌یانی هێشتا ڕۆژ به‌ دیار نه‌كه‌وتوه‌ ئه‌وا من له‌ فلان شوێنم ، پاش چه‌ند خوله‌كێكی تر ئه‌وا ڕۆژ په‌یدا بوو له‌ گزنگیایه‌تی وا من گه‌یشتومه‌ته‌ ئه‌و شوێنه‌ ئێستا تیشكی ڕۆژ به‌ ئاسۆیی له‌ فلان شوێن ده‌دات ئه‌وا منیش نزیك بومه‌ته‌وه‌ له‌ فلانه‌ كۆلان و شه‌قام ، ئێستا پاش كه‌مێكی تر ده‌گه‌مه‌ دووكانی به‌ڕێز ..... دواتر قوتابخانه‌ی .... دواتریش سڵاو له‌و له‌م ده‌كه‌م گه‌ر ئه‌وان دیار بن ... دواتریش فلانه‌ سعات بۆ ماله‌وه‌ ... ئیتر به‌م شێوه‌یه‌ .... ڕۆژی واش هه‌بووه‌ سه‌ر له‌ به‌ری خشته‌كه‌ گۆڕانی به‌ سه‌رداهاتووه‌ .....

كانت ته‌نانه‌ت كاته‌كانی ڕۆژانه‌ی ڕۆتینیاتی ژیانی و ته‌نانه‌ت هه‌موو ژیانی به‌ ڕێكی دابه‌شكردبوو هه‌م له‌ كاتی نان خواردن و ئیسراحه‌ت و خه‌وتن و پشوو وه‌رگرتنیش ،

بێرتراند ره‌سل فه‌یله‌سوفی دیارده‌گه‌رایی سه‌باره‌ت به‌ ئیمانۆئیل كانت ووتویه‌تی گوایه‌ هه‌موو به‌یانیه‌ك زوو كاتژمێر چوارو نیو له‌ ماڵ چوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ هه‌موو شه‌وێكیش سعات یه‌كی شه‌و كاتی نوستنی بووه‌ .... ئیتر به‌م شێوه‌یه‌ .

میسته‌ر هێنده‌ په‌یوه‌ست بووه‌ به‌ شوێنی نیشته‌ جێبوونی كه‌ ته‌نانه‌ت كار گه‌یشتووته‌ ئه‌وه‌ی داواكاری و پێشنیارێكی وه‌زیری شاهانه‌ی ده‌وله‌تی ئه‌و كاته‌ی پرۆسیا ی ئه‌لمان ڕه‌ت بكاته‌وه‌ كه‌ خودی وه‌زیر ویستویه‌تی كانت  به‌ كارێكی وه‌زیفی بانگێشتی زانكۆی شاری (هاڵێ)ی ئه‌ڵمانیا بكات .

كانت نه‌ ژن نه‌منداڵ هیچی نه‌بوو ، قه‌ڵه‌م و ده‌فته‌ری كورو كچه‌كانی بوونه‌ كتابیش ژنی بوو ، كانت له‌ شاری كۆینسبێرگدا له‌ ئه‌ڵمانیا له‌ دایك بووه‌و ژیاوه‌ هه‌ر له‌و شاره‌ش مردووه‌ .

كانت جوگرافی ناسێك به‌ عه‌قڵی مرۆیی ، وێنه‌ی ئه‌و فه‌یله‌سوفه‌ی كه‌ جیهانی گۆڕی ..... .

له‌ ووته‌ به‌ ناوبانگه‌كه‌یدا كه‌ ووتویه‌تی ، هه‌موو هه‌بوویه‌ك به‌ ڕێكه‌وت هۆكارێكی هه‌یه‌ .

ئه‌و پرسیاره‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ ،، ئایا ژیان بێیادگاری و بێبیره‌وه‌ری چێژی هه‌یه‌ ... من چێژ له‌ خویندنه‌وه‌ وه‌رده‌گرم له‌وه‌ی زیاتر له‌ گه‌ڵ خه‌ڵكی بم .

كانت نا بیره‌وه‌ریترین فه‌یله‌سوفی دونیا.