یەڵماز گۆنەی کێیە؟

Apr 6, 2019

یەڵماز گونەی دەرهێنەری فیلم،چیرۆک نووس، سیناریۆ نووس و ئەکتەرە:یەلماز گۆنای لە گوندی (قنجە)ی سەر بە قەزای (ئەدەنە) لە 1/4/1938 لە دایكبووە، باوكی جوتیارێكی هەژار بووە، بەناوی (حەمید بۆتۆن) دایكیشی (گوللو)ی‌ ناوە.

 یەڵماز،هەرگیز ئەو چاوكرانەوەیەی بیرنەچۆتەوە، كە جگە لە دەردەسەری ، هەژاری ، نەداری و دەسەڵاتی ئاغاوات و چەپاندن و بێبەشبوون..له‌ته‌مه‌نی 17 ساڵییه‌وه‌ ،چۆته‌ ئیسته‌نبوڵ‌ و له‌وێ‌، له‌گه‌ڵ خوێندندا كاریشیكردووه‌ .

به‌كالۆریوسی له‌ زانستی سیاسیی ‌و ئابووری به‌ده‌ستهێناوه‌‌و دواتر بڕوانامه‌ی حقوقی وه‌رگرتووه‌.

گۆنای له‌ كۆتایی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردوه‌وه‌ چۆته‌ نێو دنیای ئه‌ده‌ب ‌و سه‌ره‌تا به ‌شیعرو چیرۆك ده‌ستی پێكردووه‌. دواتر خۆی بۆ سینه‌ما ته‌رخانكردووه‌‌و رۆڵێكی دیاری له ‌نوسین‌ و به‌رهه‌مهێنانی ده‌یان فیلمی سینه‌ماییدا هابووه‌، فیلمه‌كانی گۆنای ده‌بڕی ئازار و مه‌ینه‌ته‌ییه‌كانی گه‌له‌كه‌ی بووه‌،به‌هۆی باشی فیلمه‌كانییه‌وه‌ ؛17 خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه‌، دیاترینیان خه‌ڵاتی فیستڤاڵی [كان]بوو بۆ فیلمی(رێگا) له ‌ساڵی 1982.

گۆنەی به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌ سیاسییه‌كانی چه‌ندین جار زیندانی كراوه‌‌و به‌شێكی ته‌مه‌نی له‌زینداندا بردۆته‌ سه‌ر‌و هه‌ر له ‌زیندانیش هه‌ڵهاتووه‌‌و خۆی گه‌یاندۆته‌ پاریس.له‌وێ‌ هه‌لی بۆ هه‌ڵكه‌وت كه‌ ،له‌رێی هونه‌ری سینه‌ماوه‌ زیاتر كێشه‌ی ڕه‌وای گه‌لی كوردستان به‌ دنیای ده‌ره‌وه‌ بناسێنێ‌.به‌وه‌ش وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك ناوبانگێكی زۆری ده‌ركرد.

تەنانەت ناوەكەی واتای (دژوار-قاسی) دەگەیەنێ.. هەروەك نازناوی (گۆنای) هەڵبژاردووە بۆ خۆی كە واتاكەی‌ (هەژار) دەگەیەنێ.. هەر لە ئەستەنبۆڵیش دوو گۆڤاری بە ناوەكانی (یوران-دوروك)ەوە لە ساڵی 1958 دەركرد و لە دەرچوواندنی بڵاوۆكەی دیواریی زانكۆشدا ڕۆڵێكی گەورەی‌ بینیوە.

گۆنای‌ هەمیشە لە ژێر فشار و چاودێری دەسەڵاتی توركیدا بووە، بەڵام لەگەڵ‌ ئەوەشدا، زیاد لە 100 فیلمی بازرگانی‌ بەرهەمهێناوە كە خۆی تێدا پاڵەوانی‌ یەكەم بووە، لە فیلمەكانی‌ ئەو ماوەیەشدا: (ڕووباری‌ سوور، بەرخە ڕەشەكە، بكوژە قوربانییە، شای‌ شاكان).

ساڵی 1961 وەرچەرخانێكی گەورە بوو لە ژیانی یەلماز گۆنایدا، كە قۆناغێكی تازەی‌ بۆ دانانی‌ بنەماو پرەنسیپی سینەمای‌ توركی‌ دامەزراند و هەر ئەوەش بووە ڕەهەندێكی‌ جیهانی‌ بۆی، هەر لەو قۆناغەشدا فیلمی‌ (سەید خان، گورگە برسییەكان، پیاوێگە نابووت، ڕانەكە)و ئەمانەش بوونە هۆی كردنەوەی‌ دەروازەیەك بۆ بەشداریكردنی‌ گۆنای‌ لە فێستیڤاڵە جیهانییەكاندا و كە تێیاندا 17 خەڵاتی‌ جیاجیای‌ وەرگرتووە. لە فیلمی‌ (ڕێگا)دا یەلماز دەیەوێ بڵێ:"بەندیخانەی‌ تایبەتی‌ ئەو بەندیخانەیە نییە كە دەوری‌ دراوە بە پاسەوان و چەك و تێلە دڕكبەندەكان، بەڵكو بەندیخانە ئەو نیشتمانەیە كە بە خاڵی سەر سنوورەكان و دەریاكان تەوندراوە.. وەك توركیا" ئەوە بوو لەسەر ئەو فیلمەی‌ خەڵاتی‌ فیستفاڵی (كان)ی‌ نێودەوڵەتی‌ لە ساڵی 1982 پێدرا. لە دوا سەردەمی‌ بەندیخانەكەیدا، یەلماز گۆنای‌ ڕۆمانی‌ (چیرۆك گەلێك بۆ كچەكەم، گەرمكەرەوەیەك و شووشە بۆ پەنجەرەكەمان و دوو نانمان دەوێ) هەروەك كۆمەڵێك لێكۆڵینەوەیشی نووسی گرنگترینیان (توێژە سیاسییەكان) كە بە هۆیەوە بۆ ماوەی‌ حەوت ساڵ و نیو بڕیاری لەسەر درایەوە.. دوایین كتێبی كە لە بەندیخانەدا نووسییەوە بریتی‌ بوو لە (دەربارەی‌ فاشییەت). كۆی ئەو حوكمانەی‌ بەسەریدا دران تا ساڵی 1983 گەیشتە 101

 

گۆنای‌ لە ڕۆژی یەكشەممە 9/9/1984 كۆچی دواییكرد، لە یەكێ لە نەخۆشخانەكانی‌ جیهاندا، لە مەراسیمی‌ بەخاك سپاردنەكەیشیدا زۆرێك لە ڕۆشنبیران و ئەدیبانی‌ شارەكانی‌ فەرەنسا و وڵاتە ئەوروپییەكانیتر ئامادەبوون، كە لە 13/9ی‌ هەمان ساڵ بەڕێوەچوو و لە گۆڕستانی (بیر لاشنز) بە خاك سپێردرا. كۆی فیلمەكانی یەلماز گۆنای دەگاتە 119 فیلم.

 

سەرچاوە : خاک تیڤی.

تابلۆکە بە دەستکردی هونەرمەند رێبوار خالدە