Warning: Division by zero in /home/galawej/public_html/tmp/templates_c/cgbd484^eaff6abc0894fc43cc026e79a1ff7ef9439afb78.module_db_tpl.CGBlog;detailndesign.php on line 71

دووەم کۆمەڵە چیرۆکی سەڵاحەدین دەمیرتاش بە کوردی بڵاو دەکرێتەوە

May 13, 2019

"دەوران" لە دوای "سەحەر" دووەم کۆمەڵە چیرۆکی سەڵاحەدین دەمیرتاشە و بڕیارە لە ئاییندەیەکی نزیکدا ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەندێشە بڵاوی بکاتەوە، کە فەرهاد چۆمانی کردوویەتی بە کوردی.

 

فەرهاد چۆمانی لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی، وەرگێڕانی کتێبەکەی تەواو کردووە و لە ئاییندەیەکی نزیکدا بڵاو دەکرێتەوە.

نووسیویشیەتی: "پێم وایە دەمیرتاش لەم کتێبەیدا ئەزمووندارانەتر و بە توانایەکی زیاتری ئەدەبی و ڕامانێکی وردتر لە سەحەر کاری کردووە. کتێبێک دڵنیام دەنگدانەوەی باشی دەبێت."

پێشتر کۆمەڵە چیرۆکی سەحەر کە لە لایەن سەڵاحەدین دەمیرتاشەوە نووسرابوو هەر لە لایەن فەرهاد چۆمانییەوە کرابوو بە کوردی و ناوەندی غەزەلنووس چاپ و بڵاوی کردووەوە و دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو.

"بۆ چاپکردنی ئەم کتێبە لەگەڵ ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەندێشە ڕێک کەوتووم، بەو پێیەی ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەندێشە مافی یاسایی چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێبەکەی سەڵاحەدین دەمیرتاشی کڕیوەتەوە. منیش بۆ پێگیربوون بە یاساوە لەگەڵ ئەوان ڕێک کەوتم. هەروەها خۆشم لەگەڵ دەزگای ئیلەتیشیم پەیوەندیم گرت بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی ئەندێشە مافەکەی کڕیوەتەوە." چۆمانی وای وت.

سەڵاحەدین دەمیرتاش لە نیسانی 1973 لە شارۆچکەی پالۆی سەر بە پارێزگای خارپێتی باکووری کوردستان لە دایک بووە. کۆتایی ساڵی ڕابردوو خه‌ڵاتی ئەدەبیی(مۆنتلووك)ی فەڕەنسی بۆ خەباتی ئازادی، بۆ کتێبی "سەحەر" وەرگرت.

دەوران کۆمەڵە چیرۆکێکن کە باس لە ژن دەکەن لەناو کێشە و دابوونەریتە کۆمەڵایەتییەکاندا.

سەرچاوە: سایتی چاودێر