لیستی خەڵاتەکانی فێستیڤاڵی کان

فێستیڤاڵی کان کۆتایی بە کارەکانی هێنا و لە مەراسیمی کۆتاییدا خەڵاتەکانی ساڵی ٢٠١٩ـی بەم جۆرە دابەش کرد:

 

خەڵاتی چڵەخورمای ئاڵتوونی بۆ کورتەفیلم درا بە فیلمی (دووریی نێوان ئێمە و ئاسمان)ـی (ڤاسیلیس کیکاتۆس)

خەڵاتی گەورەی کان درا بە فیلمی (ئەتڵەنتیک)ـی ماتی دیۆ

خەڵاتی لیژنەی دادوەران درا بە فیلمی (بێنەوایان)ـی (لاج لی)

خەڵاتی باشترین فیلمی فێستیڤاڵی کان درا بە فیلمی (پارازێت)ـی دەرهێنەری کۆری (بۆنگ جۆن هو).
خەڵاتی کامێرای ئاڵتوونی بۆ سیزار دیاز.
ئەم خەڵاتە دەدرێت بەو دەرهێنەرەی کە یەکەمین فیلمی درێژی دروست کردووە و لە فێستیڤاڵی کان نمایش دەکرێت.

خەڵاتی باشترین سیناریۆ بۆ فیلمی (پۆرترەیتی خانمێک لە ئاگردا)ـی سیلین سیاما

خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن بۆ ئیمێلی بیشام
خەڵاتی باشترین دەرهێنان بۆ برایانی داردین
خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو بۆ ئەنتۆنیۆ باندێراس


ئەم بابەتە 19 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو