پرسەنامەی بنكەی روناكبیریی گەلاوێژ بۆ كۆچی دوایی فەرید زامدار

بەبۆنەی كۆچی دوایی و لەدەستدانی شاعیر و نوسەری بەتوانای گەلەكەمان فەرید زامدار، بەناوی بنكەی روناكبیریی گەلاوێژ، پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی خۆمان و كەسوكاری شاعیر دەكەین و رەوانی كۆچكردوش بۆ هەمیشە شاد بێـت. فەرید زامدار، لەژیانیدا وەكو ئەدیب و پێشمەرگە، خزمەتێكی زۆری بە گەل و نیشتمانەكەی كردوەو هەمیشە بە قەڵەمەكەی لەخزمەت شیعر و نوسین و كایەی رۆژنامەنوسیدا بوە. بۆیە لەدەستدانی زامدار، دەبێتە زامێكی دیكە بۆ دونیای نوسین و شیعری نەتەوەكەمان و بەئاسانی شوێنی پڕناكرێتەوە.

بنكەی روناكبیریی گەلاوێژ
23/7/2019


ئەم بابەتە 6 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو