کۆبوونەوەی دەستەی باڵای بیستویەکەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ

Aug 20, 2017

ڕۆژی یەکشەممە ٢٠١٧/٨/٢٠ بە سەرپەرشتی سامی هادی کۆبوونەوەی دەستەی باڵای بیستویەکەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ ئەنجامدرا، تیایدا باس لە ئامادەکارییەکان کرا و پەیوەندی کرا بەو میوانانەی بڕیارە لە وڵاتی ڕووسیاوە بێنە کوردستان، لە دەرفەتێکی نزیکدا بنکەی گەلاوێژ بۆ ئەو مەبەستە سەردانی کونسوڵخانەی ڕووسیا بکەن لە هەولێر، هەروەها تاوتوێی ئەو بابەتە ئەدەبییانە کرا کە بە دەستی لیژنەی وەرگرتنی بابەت گەیشتوون، کە تا ئێستا چەندین شیعر و چیرۆک و لێکۆڵینەوەی لەخۆ گرتووە، ئەمە وێرای ئەوەی هێشتا وادەی وەگرتنی بابەتەکان ماوە و تا ڕێکوتی ٢٠١٧/٩/١٥ بابەت وەردەگیرێت.