بیستویەکەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ دوادەخرێت

Oct 23, 2017

بنکەی روناکبیریی گەلاوێژ، ئەدەب دۆستان و رۆشنگەران و نوسەران و هاوڵاتیان بە گشتی ئاگادار دەکاتەوە، کە بەهۆی ئەو بارودۆخە ناهەموارەی لە ئێستادا روبەڕووی گەلەکەمان و کوردستان بۆتەوە، بە داخێکی زۆرەوە رایدەگەیەنین کە بیست و یەکەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ لە ٢١/١١/٢٠١٧ دا سازناکرێت و دوادەخرێت بۆ بەهاری ساڵی داهاتوو.

لێرەوە بە هەموو لایەکی رادەگەیەنین، کە ئەمساڵ بەڵێنی سپۆنسەری تەواوەتیی فێستیڤاڵەکەشمان پێدرابوو، واتە چاوەڕێی پاڵپشتی دارایی حزبی و حکومیمان نەکردووە، هەموو ئامادەکارییەکیشمان کۆتایی هاتوە، بەڵام بە رەچاوکردنی ئەم بارودۆخەی ئێستای کوردستان، ئەم بڕیارەمان داوە. هاوکات ئەو بەشداربوانەش ئاگادار دەکەینەوە کە ناویان بۆ پێشبڕکێکانی بوارەکانی شیعر و چیرۆک و لێکۆڵینەوە دەرچوە، هەروەکو خۆی دەمێنێتەوە و هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نایەت، بەو مەرجەی دەقەکانیان لە هیچ شوێنێک بڵاونەکەوە.

بنکەی روناکبیریی گەلاوێژ

٢٢/١٠/٢٠١٧