Warning: Division by zero in /home/galawej/public_html/tmp/templates_c/cgbd279^eaff6abc0894fc43cc026e79a1ff7ef9439afb78.module_db_tpl.CGBlog;detailndesign.php on line 71

عەلی ئەشرەف دەروێشیان كۆچی دوایی كرد

Oct 28, 2017

چیرۆكنووس و رۆماننوسی كورد عەلی ئەشرەف دەروێشان رۆژی پێنج شەممەی رێكەوتی ٢٦/١٠/٢٠١٧ لە تارانی پایتەختی ئێران كۆچی دوایی كرد.

عەلی ئەشرەف دەروێشیان لەساڵی ١٩٤١ لەشاری كرماشانی خۆرهەڵاتی كوردستان لەدایك بووە، بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە ئەدەبی فارسی بەدەست هێناوە، هەروەها لەزانكۆی تاران بڕوانامەی له سایكۆلۆجیا بەدەست هێناوە، لەسەردەمی حوكمڕانی شادا ماوەی حەوت ساڵ زیندانی كراوە، لەسەردەمی كۆماری ئیسلامیشدا هەمیشە لەژێر چاودێری و سانسۆردا بوو، ئەندامی یەكێتی نووسەرانی ئێران بوو، نزیكەی ٣٠ كتێبی چاپكراوی هەیە لەبواری چیرۆك و رۆمان و ئەفسانەی كوردی و لێكۆڵینەوەی فۆلكلۆری و زمانەوانی.

لە حەڤدەهەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژدا لە رێكەوتی ٢٥/١١/٢٠١٣ خەڵاتی تایبەتی پێ بەخشرا. هەروەها چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتیی وەرگرتووە.