Warning: Division by zero in /home/galawej/public_html/tmp/templates_c/cgbd288^eaff6abc0894fc43cc026e79a1ff7ef9439afb78.module_db_tpl.CGBlog;detailndesign.php on line 71

"رێگا، چیرۆكی تاراوگەیەك" ژیان ‌و بەرهەمەكانی یڵماز گونەی

Dec 26, 2017

كتێبی "رێگا، چیرۆكی تاراوگەیەك"، كتێبێكی دانسقەیە لەسەر سینەماكاری ناوداری گەلەكەمان (یڵماز گونەی) نوسراوە و لە ئێستادا كاری وەرگێڕانی كتێبەكە تەواو بوە و لە مانگی داهاتودا چاپ دەكرێت.

ئەم كتێبە لەلایەن "ئیدی هوپشمید"ەوە نوسراوە، كە دەرهێنەرێكی سویسرییە و هاوكات هاوڕێی یڵماز گونەی بوە. لە مارتی 2017 بە زمانی ئەڵمانی بڵاوبۆتەوەو پاشان وەرگێردراوەتە سەر زمانی توركی و هێژا دڵشاد لە توركییەوە وەریگێڕاوەتە سەر زمانی كوردی و لەلایەن (ئەكادیمیای بەدرخان، بۆ توێژینەوەی رۆژنامەوانیی و كلتور) ەوە چاپ دەكرێت.

نوسەر لەم كتێبەدا ئەرشیفی وێنەكانی یڵماز گونەی لە وڵاتی تاراوگە بەكارهێناوە، كە بەشێكی پەیوەستە بە گێڕانەوەی ژیانی ئەو كەڵە هونەرمەندەی گەلەكەمان. لە بەشێكیتری كتێبەكەدا، دەقی چاوپێكەوتنێكی یڵماز گونەی لەگەڵ راگەیاندنەكانی ئەوروپا بڵاوكراوەتەوە، كە  یڵماز گونەی لەسەر زاری خۆی چیرۆكی راستەقینەی خۆی دەگێڕێتەوە بۆمان، كە چۆن ئاشنای سینەما بوە و كەی خولیای فلیمسازی بوە، هەروەها باس لە رۆمان و چیرۆكەكانی دەكات كە لە زیندان نوسیوێتی، باس لە ناوەڕۆك و فلیمەكانی و كۆد و پەیامەكانی دەكات.

حەمید بەدرخان، بەرپرسی ئەكادیمیای بەدرخان، بۆ توێژینەوەی رۆژنامەوانیی و كلتور، بە "چاودێر"ی راگەیاند: پاش ئەوەی ساڵی رابردو (ئیدی هوپشمید) نوسەری كتێبەكە، بەشداری لە مەراسیمی ساڵیادی رۆژنامەگەریی كوردی كرد كە لەلایەن دەزگای بەدرخانەوە ئامادەكرابو، بە ئاگایی و هەماهەنگی هەردولا، بڕیاردرا كتێبەكە بۆ سەر شێوەزاری سۆرانی وەربگێڕدرێت و وتیشی "لەئێستادا قۆناغی وەرگێڕان و دیزاینی كتێبەكە تەواوبوە و بەم نزیكانە چاپ دەكرێت، بڕیاریشە  لە14 هەمین فێستیڤاڵی بەدرخان لە سویسرا بڵاوبێتەوە ".

هێژا دڵشاد، وەرگێڕی كتێبەكە بە "چاودێری راگەیاند": لەم كتێبەدا نوسەر چیرۆكی سەركەوتنی سینەماكارێكی كورد لە بەندیخانەی ئیسپارتەوە بۆ فێستیڤاڵی كان دەگێڕێتەوە، بەوردی ئاماژەی بە سەرلەنوێ ‌بەرهەمهێنانی فیلمی "رێگا"  لە ئەوروپا كردوەو دواتریش چۆنێتی بە دەستهێنانی خەڵاتی (چڵە خورمای زێڕین)ی لەفێستیڤاڵی "كان" لەساڵی 1982 باسكردوە.