Warning: Division by zero in /home/galawej/public_html/tmp/templates_c/cgbd289^eaff6abc0894fc43cc026e79a1ff7ef9439afb78.module_db_tpl.CGBlog;detailndesign.php on line 71

چاپی دوەمی (وانەكانی ژیانم)، بڵاوكرایەوە

Dec 26, 2017

لە دو توێی (174) لاپەڕەی قەوارە مامناوەندیدا، چاپی دوەمی كتێبی (وانەكانی ژیانم) كە لە نوسینی (د. علی وەردی)ەو د. نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد لە عەرەبییەوە كردویەتی بە كوردی چاپ ‌و بڵاوكرایەوە.

كتێبەكە پێكهاتوە لە دوازدە بەش كە برتیین لە (نهێنی پەیوەندی نێوان ئیستانبوڵ ‌و كازمیە، 1917 سەردەمی روخان، ئوسمانڵی گلیورلەر، بەهەشت (خان جغان) نییە، میر فەیسەڵ بن حوسەین لە بەغداد، لە نێوان دو ناحەزدا، لەنێو (مەكتەبلی)ی كوڕی (ئەفەندی)دا، روداوی سەحنەكە، روداوی چلەكە، لەنێوان ئایین ‌و عەشیرەت، بزوتنەوەیەكی چاكسازی ‌و، جارێكی تر گەڕانەوە بۆ خوێندن).

لە بەشێكی پێشەكییەكەی ئەم كتێبە هاتوە (تێزی سەرەكیی عەلی وەردی بریتییە لە شیكردنەوەی سۆسیۆلۆجیی كۆمەڵگەی عیراقی، كە لەمیانی ئەو شیكردنەوەیەدا رەخنە لە پەیوەندیی كۆمەڵایەتی ‌و لە دیاردە و نەریتە كۆمەڵایەتییەكان ‌و لە سایكۆلۆجیای دوفاقیی تاكی عیراقی دەگرێت، بایەخی سەرەكیی دەداتە میتۆدی سایكۆسۆسیۆلۆجی، بەوپێیەی (دەرونناسی) و (كۆمەڵناسی) پێكەوە، باشتر دەتوانن كەسایەتییە ئاڵۆزەكانی تاكی عیراقی ‌و نەریتە كۆنەكانی كۆمەڵگەی عیراقی بخوێننەوە.

خوێنەری كورد دەتوانێت تێبینی ئەوە بكات ئەو دیاردە كۆمەڵایەتییانەی (عەلی وەردی) شیكردنەوەیان بۆ دەكات ‌و رەخنەیان لێدەگرێت، تا ئەندازەیەكی زۆر لە كۆمەڵگەی كوردیشدا بونیان هەیە، بەوپێیەی پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان ‌و دیاردە كۆمەڵایەتییەكانی كۆمەڵگەی عیراقی ‌و كۆمەڵگەی كوردی تاڕادەیەكی زۆر لەیەك دەچن، بۆیە ئەو رەخنانەی (عەلی وەردی) ئاراستەی كۆمەڵگەی عیراقی دەكات، لە زۆر لایەنەوە كۆمەڵگەی كوردیش دەگرێتەوە.