سارا عومه‌رو رۆمانی"مردوو شۆر"

Jan 3, 2018

لە دانیمارک رۆمانی ئافرەتێکی کورد دەبێتە پڕفرۆشترین رۆمانەکانی ساڵ

رۆمانی ئافرەتێکی کورد دەبێتە پڕفرۆشترین رۆمانەکانی دانیمارک، ئەو رۆمانە سەرنجی دانیمارکییەکان و دانیشتووانی ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەوروپای راکێشاوە.

سارا عومه‌ر، ژنە نووسەرێکی کوردی دانیشتووی دانیمارکە، مانگێک لەمەوبەر رۆمانێکی بەناوی "مردوو شۆر" لەسەر ئەنفال و کیمیایی باران و نەهامەتییەکانی کورد نوسیووە.

یەکەم کتێبە کە بە زمانی دانیمارکی نووسیویەتی، 50 ھەزار نوسخە لە کتێبەکەی فرۆشراوە و بەپڕفرۆشترین کتێبی ساڵ لەو وڵاتە دانراوە.

بەهۆی گرنگیدانی دانیمارکییەکان بە کتێبەکەی، سارا عومەر لەلایەن دانیمارکەوە کاندیکراوە و لە مەڕاسیمی ساڵی نوێدا دوای گوته‌ی شاژنی وڵاتی دانمارك و سه‌رۆك شالیاری ئه‌و وڵاته‌، گوتاری ساڵ پێشکەش بکات.