Warning: Division by zero in /home/galawej/public_html/tmp/templates_c/cgbd306^eaff6abc0894fc43cc026e79a1ff7ef9439afb78.module_db_tpl.CGBlog;detailndesign.php on line 71

"لە ماڵەوە دائەنیشم" ا

شيعرى: مەحموود دەروێش
Jan 11, 2018

وەرگێڕانی: ئازاد بەرزنجی

"لە ماڵەوە دائەنیشم"

لە ماڵەوە دائەنیشم، نە خەمبار و نە خۆشحاڵ
نە خۆمم، نە هیچ کەس
کۆمەڵێ ڕۆژنامەی پەرشوبڵاو. 
گوڵەکانی گوڵدانەکە ئەو کەسەم ناخەنەوە یاد
کە چنیونی و بۆی هێناوما
ئەمڕۆ پشووی یادەوەرییە
پشووی هەموو شتێکە... یەکشەممەیە

ڕۆژێکە بەجیا مووبەق و ژووری نوستنمانی تیا ڕێکئەخەین و 
بە هێمنی گوێ بۆ هەواڵەکان شل ئەکەین
جەنگ دژ بە هیچ وڵاتێ هەڵناگیرسێ

ئیمپراتۆرە بەختەوەرەکە ئەمڕۆ یاری لەگەڵ سەگەکانا ئەکا و 
لەبەینی دوو مەمکی عاجدا شەمپانیا ئەخواتەوە و...
لە کەفاودا مەلە ئەکا

ئیمپراتۆرە تاقانەکە ئەمڕۆ نیوەڕۆخەو ئەکا،
وەک من و تۆ، بیر لە قیامەت ناکاتەوە...
چونکە وا لەناو دەستیدا
چ قیامەت، چ هەقیقەت و چ ئەبەد!

تەمەڵییەکی سووکەڵە قوڵپ بە قاوەکەم ئەدا
هێلەکەش لە هەوا و لە جەستەما ئەحیلێنێ

ئەڵێی تەنیام. من ئەوم یان ئەوی ترم
بینیمی و لەو ڕۆژەم دڵنیا بوو و دوورکەوتەوە

یەکشەممە
یەکەم ڕۆژە لە تەوراتا، بەڵام
زەمەن خوو و نەریت ئەگۆڕێ:
خواوەندی جەنگ یەکشەممان پشوو ئەدا

لە ماڵەوە دائەنیشم، نە بەختەوەرم، نە خەمبار
ناوبەناو گوێ بەوەش نادەم کە بزانم
ئاخۆ من خۆمم... یا هیچ کەس

!

لە دیوانی"کزهر اللوز أو أبعد"*