ساڵیادی هونەرمەند كەریم كابان

Jan 15, 2018

رۆژی یەكشەممەی رێكەوتی 14-1-2018 ئاهەنگی ساڵیادی هونەرمەندی گەورە كەریم كابان لە هۆڵی تەلاری هونەر بەرێوەچوو، بەرێوەبەرایەتیی رۆشنبیری و تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵیادەكەیان ساز دا. هونەرمەند عادل حمەكەریم باسێكی دەربارەی رەهەندەكانی كەریم كابان پێًشكەشكردو لەنێوان باسەكەیدا هەندێ‌ گۆرانیی كەریم كابان پێشكەش دەكران.
شایانی باسە بنكەی روناكبیریی گەلاوێژ لە رێكەوتی 6-11-2008 رێزلێنانێكی تایبەتیی بۆ هونەرمەند كەریم كابان لە هۆڵی راپەڕینی زانكۆی سلێمانی ساز كردووە.