Warning: Division by zero in /home/galawej/public_html/tmp/templates_c/cgbd48^eaff6abc0894fc43cc026e79a1ff7ef9439afb78.module_db_tpl.CGBlog;detailndesign.php on line 71

سەرەتا و سەرنج

Jun 5, 2017

لە هەموو ئەو وڵاتانەى کە شەڕى ناوخۆیان تێدا ڕوو دەدات، جگە لە نەهامەتى شەڕ و براکوژییەکە، پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکانیش بەسەر بەرەکانى جەنگەکەدا دابەش دەبن... هەروەک لە نووسینى زۆرێک لە دامەزرێنەران و هاوکارانى ئەم بنکەیە ڕوون دەبێتەوە کە دامەزراندنى ئەم بنکەیە هەوڵێک بووە بۆ لەباربردنى کاریگەرییەکانى ئەو بارودۆخە سەخت و ناهەموارەى کە لەو کاتەدا کۆمەڵگەى باشوورى کوردستان بە گشتى و توێژى نووسەران و ڕۆشنبیران و هونەرمەندان بەتایبەتى، تێیدا ژیاون...

بێگومان ساغکردنەوەى مێژووى دەزگایەک کە تەمەنى 20 سالڕ تێپەڕ ناکات، هێندە ئەستەم نییە، بەڵام چەند هۆکارێک وایان کرد کە نەتوانین بە شێوەیەکى ڕێکوپێک ئەم مێژووە بنووسینەوە:

1- نەبوونى ئەرشیڤ و تۆمار نەکردنى تەواوى ئەو زانیارییانەى بۆ ئەم جۆرە کارانە پێویستن.

2- نەبوونى کاتى تەواو، هەروەک پێشتر ئاماژەمان پێکرد، کاتەکە لە یەک مانگ و چەند ڕۆژێک تێپەڕى نەکرد...

3- بەداخەوە لەم وڵاتەدا، تاکو ئێستاش هەندآ کێشەى کۆمەڵایەتى، وەک: بیروباوەڕ و ئینتمابوونى سیاسى، ڕەتکردنەوەى یەکتر (یەکتر قبوڵ نەکردن)، هەست نەکردن بە هەندآ ئەرکى مێژوویى... وایان کردووە کە ئەم جۆرە کارانە پێگەى خۆیان وەرنەگرن.

لەبەر هەموو ئەمانە، لە ئێستادا وامان بە باش زانى کە هەر یەکێک لەو بەڕێزانەى فۆڕەمەکەمان ئاراستە کردوون، چۆن و چییان بۆ نووسیوین، وەک خۆى ئەرشیڤى بکەین و لەم تەوەرەدا، هەر بە پێى ڕیزبەندى (تیپ)ى سەرەتاى (ناو)ەکانیان دابنرێن، هەروەها بە چ شێوازێک وەڵامى فۆڕمەکەیان داوەتەوە، دەستکارى نەکراوە و وەک خۆى دانراوەتەوە، تەنها لە ڕووى (ڕێنووس)ـەوە یەکخراون... بۆ ئەوەى لە کات و ساتێکى تردا زانیارییەکان یەکلایى بکرێنەوە.

ئەوەى ڕاستى بێت، ئەم شێوازە لە کۆکردنەوەى زانیارى لە بارەى بابەتێکى فەرامۆشکراودا، لە ڕووى زانستییەوە بە (مێژووى زارەکى) ناودەبرێت، کە جگە لە گێڕانەوە و ئەرشیڤکردنى چەندین زانیارى، هەروەها تیشک دەخاتە سەر کۆمەڵێک سەرەداوى بابەتەکە، کە هاوکاریى زۆرتر دەکات لە پێناوى بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەى زانیارییەکان.