ئەم بابەتە پۆلێنکراوە لە پیتی: (ئـ)
Mar 4, 2020

ئەحمەد خواجە


- ناوى تەواوى: ئەحمەد خواجە عەزیز عوسمان ئاغای ئەردەڵان.

- پیشەى ئەدەبى: نوسەر و مێژوونوس

- لە رۆژى 6/7/1903 لە شارى سلێمانى دایکبووە.

- لە سەرەتادا خوێندنى  لە حوجرەکەی خواجە ئەفەندی باوکی خوێندوە.

- خوێندنی ئامادەیی لە شارى سلێمانى  تەواو کردووە.

- لە ساڵى 1922 کاتێک شێخ مەحمود لە هیندستان گەڕاوەتەوە بۆ شارى سلێمانى و حکومەتی پێکھێنا کردویەتى بە گەنجینەوانی خۆی.

- لە شۆڕشەکەی شێخی نەمردا بەشداریکردووە، چەندین جار  شێخ مەحمود نامەی پێدا ناردووە بۆ کاربەدەستانی ئێران و کونسوڵی  روسیا.

- لە رۆژى 20/9/1923 کاتێک ڕۆژنامەی (ئومێدی ئیستقلال) دەرچوو، بوو بە سەرنووسەری رۆژنامەکە.

- بیری لە دەرکردنی (پول)ێک بۆ حکومەتی  کوردستان کردۆتەوە کە شێخ لەتیفی دانساز نەخشەی بۆ کێشاوە.

- بە کەسایەتییەکی گەورەی روناکبیریی دادەنرێت و خزمەتی زۆری بە بوارەکانی ئەدەب‌ و مێژووی کورد کردووە ‌و زیاتر وەک مێژوونووسێک ناسراوە.

- کتێبی(چیم دی) کەلە دوو توێی سێ‌ بەرگدا چاپکراوە، بەگەنجینەیەکی بەنرخ دادەنرێت بۆ گێڕانەوەی مێژووی روداوەکانی سەردەمی شێخ محموودی حەفید.

- لە رۆژى 4/3/1997 لە شارى بەغداد کۆچى دوایى کردووە و لە گردى سەیوان لە شارى سلێمانى بەخاک سپێردراوە.

خاوەنی چەندین بەرهەمە، لەوانە:

- چیم دی، (3) بەرگ.

- 101 پیاوی کورد.

- مامۆستا پەری.

- فەرهەنگی کوردی.

- بلانجۆ، وەرگێڕان.