ئەم بابەتە پۆلێنکراوە لە پیتی: (ک)
Mar 4, 2020

کەریم شارەزا


- ناوی تەواوی: کەریم مستەفا حەماغای حەوێزیی.

- پیشەى ئەدەبى: شاعیر

- لە رۆژى 4/3/1928 لە گەڕەکی هەواوان لە شارى کۆیە لە دایکبووە.

- لە ساڵی 1935 چووتە بەرخوێندن لە خوێندنگاى یەکەمی کۆیە سەرەتایى لە شارى کۆیە.

- لە ساڵى 1946 قۆناغی ناوەندی لە کۆیە تەواو کردووە.

- لە ساڵی 1946 چوەتە شارى بەغدا و لە خانەی مامۆستایانی سەرەتایی لە ئەعزەمیە وەرگیراوە.

- لە ساڵى 1950 لە خانەی مامۆستایان خوێندنی تەواو کردووە.

- لە رۆژى 9/10/1950 بە مامۆستای قوتابخانەی سەرەتایی یەکەمی کۆیە دامەزراوە و وانەکانی عەرەبی و کوردی گوتۆتەوە.

- دوای (11) ساڵ خزمەت، لەسەر هەڵوێستی سیاسی دوور خراوەتەوە بۆ شارى (زیقار)- (ناسریە) و لە گوندێکی نزیک قەزای (شەترە) کراوە بە مامۆستای زمانی عەرەبی.

- لە ساڵى 1952 یه‌که‌م به‌رهه‌می له‌ گۆڤاری هه‌ولێر بڵاوکردۆتەوە.

- لە رۆژى 7/12/1964 تەنسیب کراوە بۆ دواناوەندی شەیرە بۆ وتنەوەی وانەى عەرەبی لە پۆلی سێیەمی ناوەندیی دا.

- لە ساڵى 1966 جارێکى دیکە گوێزراوەتەوە بۆ مەخموور بووە بە مامۆستای خوێندنگاى سەرەتایی لە قەراج.

- لە ساڵى 1968 گوێزراوەتەوە بۆ ناو شاری هەولێر و لە خوێندنگاى سەرتایی نموونەی هەولێر کراوە بە مامۆستای کوردی و عەرەبی.

- لە دوای رێککەوتنامەی 11ی ئاداری 1970دا کراوە بە بەڕێوەبەری قوتابخانەی (کۆڕەک)ی سەرەتایی کوڕان لە هەولێر.

- لە رۆژى 31/8/1971 گوێزراوەتەوە بۆ بەرێوەبەرایەتی قوتابخانەی (هەڵگورد)ی سەرەتایی کوران، کە خوێندن تێیدا بەعەرەبی بووە و ئەم بەفەرمانی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر خوێندنەکەی کردووە بە کوردی.

- لە دواى (20) ساڵی مامۆستایەتی و (12) ساڵیشی بەرێوەبەرایەتی خوێندنگا، خۆی خانەنشین کردووە.

- لە ساڵى 1970 لەگەڵ دامەزراندانی یەکێتی نووسەرانی کورد بووتە ئەندام تیایدا.

- لە ساڵى 1970 لە دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی نووسەرانی کورد- لقی هەولێر بووە، کە لە رۆژی 3/12/1970 مۆڵەتی فەرمی وەرگرتووە.

- لە ساڵی 1973دا بە ئەندامی یاریدەدەری کۆری زانیاری کورد لە بەغدا هەڵبژێردراوە.

- لە ساڵى 1978 لە کۆنفرانسی یەکەمی یەکێتی نووسەرانی کورد- لقی هەولێر بە سکرتێری دەستەی بەڕێوەبەر هەڵژێردراوە.

- لە ساڵى 1983 بە سەرۆکی یەکێتی نووسەرانی کورد- لقی هەولێر هەلبژێردراوە.

- لە هەموو کۆنگرە و سیمیناری و میهرەجانەکانی یەکێتی نووسەرانی کورد بەشداری کردووە.

- لە ساڵی 1997 دوای دامەزراندی ئەکادیمیای کوردستان بووە بە ئەندامى ئەکادیمیای کوردستان.

- لە ساڵى 1993 بە یاریدەدەری ئەکادیمیای کوردستان هەڵبژێردراوە تاکو ساڵی 2013 کاری وەرگێڕان یاسا و بڕیارەکانی پەرلەمانی کوردستانی کردووە.

- لە شەوى 22-23/5/2015 بە هۆى نەخۆشى لە شارى هەولێر کۆچى دوایى کردووە و رۆژى 23/5/2015 لە مەراسیمێکى شایستە لە گۆڕستانى دەروێش خدر لە شارى کۆیە بەخاکسپێردراوە.

بەرهەمە چاپکراوەکانی:

- ئازادی و ژیان- دیوانی شیعر- بەغداد، 1960.

- کۆیە و شاعیرانی- بەرگی یەکەم، لێکۆڵینەوەی ئەدەبی- بەغداد، 1961.

- رێگەی دەور- دیوانی شاعیر- نەجەف، 1971.

- گفتوگۆیەکی ئەدەبی- هاوبەش- بەغداد، 1973.

- ئەسیری شاعیر- بە هاوبەشی لەگەڵ جەبار جەباری- هەولێر، 1974.

- پەندی پێشینان لە شیعری کوردیدا- بەغدا- کۆری زانیاری، 1976.

- لە یادی گێوی موکریانی دا- ئامادەکردن، هەولێر، 1982.

- سێوەی هونەرمەندی کورد- لێکۆڵینەوە- بەغداد، 1982.

- پەندی بەروار کاری- لێکۆڵینەوە- بەغداد، 1982.

- چەپکێک لە شیعرەکانی سامی عەودال- بەغداد، 1982.

- نالی زمانی ئەدەبی یەکگرتووی کوردی- لێکۆڵینەوە- بەغداد، 1984.

- دیوانی حاجی قادری کۆیی- بەغداد، 1986.

-  ناودارانی جیهان- بەرگی یەکەم- سلێمانی، 2007.

- ئەفسانە لە شیعری هاوچەرخی کوردیدا- هەولێر، 2007.

- کۆیە لە رەوتی شارستانیەتدا(هابەش)- هەولێر، 2009.

- مەلا ئەسعەدی مەقامبێژ کورد- بە هاوبەشی لەگەڵ حوسین حاجی قادر- هەولێر، 2011.

- جگە لەم بەرهەمە ئەدەبی و هونەرییە چاپکراوانەیشی (9) کتێبی قوتابخانەی قۆناغی سەرەتایی و ناوەندیی ئامادەیی لەگەڵ مامۆستایانی پسپۆڕ داناوە یا وەرگێڕاوە و بە چاپ گەیشتوون.

- جگە لەسەدان و تار و لێکۆڵینەوەی تریشی لە گۆڤار و رۆژنامەکوردییەکان نووسیوە زۆر بەیان بە کوردی و هەند یکیکیشان بە زمانی عەرەبی بوون.

کۆمەڵێک بەرهەمی دیکەشی لەداوای خۆی بەدەستنووس ماونەتەوە لەوانە:

- مع أعلام الکورد مجلة واحد.

- لەگەڵ ناودارانی کورد- یەک بەرگ.

- ناودارانی جیهان بەرگی دووم.

- دیاردە دژبەیەکەکان و رەنگدانەوەیان لە پەندی پێشینان و ئیرۆمی کوردیدا.

- کۆیە و شاعیرانی (لێکۆڵینەوەیی ئەدەبی) بەرگی دووەم.