ئەم بابەتە پۆلێنکراوە لە پیتی: (م)
Apr 15, 2020

شێخ مارف بەرزنجى


- ناوى تەواوى: مارف عەبدولکەریم حوسێن.

- پیشەى ئەدەبى: شاعیر و چیرۆکنووس و نوسەر.

- به‌ شەھیدی فکر و قەڵەم ناونراوه‌.

- لە مانگی (2)ى 1921 لە ناوچەی قادر کەرەم لە دایکبووە.

- خوێندنی سەرەتایی تا پۆلی چوارەم لە قادر کەرەم تەواو کردووە.

- خوێندنى پۆلی پێنجەم و شەشەمی سەرەتایى قۆناغی ناوەندیی لەشاری کەرکووک تەواو کردووە.

- لە ساڵى 1937 یەکەمین ھۆنراوەی نەتەوەیی نووسیوە. بەڵام لە ساڵى 1942 لە ڕۆژنامەی دەستنووسی (باسەرە) بڵاوکردۆتەوە.

- لە ساڵی 1939 لەگەڵ دامەزراندنی حزبی ھیوا دەبێتە ئەندامێکی چالاکی ئەو حزببە، دواتر لە حزبی شیوعی عیراق درێژەی بەتێكۆشانی خۆی داوە.

- لە ساڵی 1940 چووەتە بەر خوێندنى ئامادەیی.

 - لە ساڵی 1940 دەبێتە باوەڕ پێکراوی خوێندکارانى لە شاری کەرکووک.

- لە ساڵى 1943 دواى تەواوکردنى خوێندنى ئامادەیى بووەتە فەرمانبەر و دوای ساڵێک واز لە کارەکەى دەهێنێت.

- لە ساڵی 1944 لە کۆلیژی ماف لە بەغداد وەردەگیرێت.

- لە ساڵى 1947 وەکو سەرەتایەک یەکەمین چیرۆکى نووسیوە، بەڵام ھەوڵدانی بۆ نووسینی چیرۆک لەسەر شێوەو تەکنیکی نوێ لە ساڵی 1955 بووە.

- له‌ ساڵی 1948 بڕوانامەی مافى لە شارى بەغداد بەدەستهێناوە‌.

- لە ساڵى 1948 و 1949 کارى پارێزەری لە شارى کەرکووک دەکات.

- لە ساڵى 1950 دوای ئەوەى لەسەر ھەڵوێستی سیاسى رووبەڕووى مەترسى دەبێتەوە روودەکاتە شاخەکانی سەنگاو و قەرەداغ و شارباژێڕ و  ئاوارە دەبێت و نزیکەی چوار مانگ لای شێخ مەحموودی نەمر لە داری کەلی و مانگێکیش لە سیتەک لای شێخ لەتیفی حەفید دەبێ

 

- له‌ ساڵی 1954 لەگەڵ مامۆستا برایم ئەحمەد وەك نوێنەرانی بەرەی نیشتمانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پاڵێورا بوون، قانعی شاعیر ئەم شیعرەی بۆ وتون:

لاوی كوردی نیشتمانی مارف ‌و نوری ‌و بلە

چەندەها رۆڵەی تریش ئامادە بوون بۆ ئەم پلە

- لە ساڵى 1954 لە ھەڵبژاردنى پەرلەمانی عێراق، دەنگێکی یەکجار زۆر لە سلێمانی بەدەستهێناوە، بەڵام ڕژێم رێگەى نەدواوە ببێتە نوێنەری گەلەکەى لە پەرلەماندا.

- لە ساڵى 1954 تاکو ساڵى 1955بووەتە پارێزەری جوتیارەکانی کوردستان لە دژی خاوەن موڵکە دەسەڵاتدارەکان، بەمەش ناوناوى پارێزەری ھەژارانى پێدەبەخشرێت.

- لەدوای شۆڕشی 14ى تەممووزی 1958بووە بە سکرتێری ئاشتیخوازانی پارێزگای کەرکووک و بە ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانی ئاشتخوازانی عێراق ھەڵبژێردراوە و لەسەر دواى هاووڵاتیانى شارى کەرکووک بە سەرۆکی شارەوانی ئەو شارە دامەزراوە.

- له‌ ساڵی 1958 ئەندامی دەستەی نوسەرانی گۆڤاری شەفەق بووە كە لەشاری كەركوك دەرچووە، بەرهەمەكانی لەم گۆڤارە‌ و رۆژنامە‌ و گۆڤارەكانی تری ئەو سەردەمەدا بڵاو كردۆتەوە.

- چیرۆكى بەشێوەی تەكنیكی نوێ‌ نوسیوە ‌و خاوەنی چەندین چیرۆكی بووه‌، كە لە گۆڤارەكانی شەفەق‌ و هیوا‌و روناهی بڵاوی كردونەتەوە.

- شارەزای بواری شانۆش بووە ‌و شانۆگەریی نوسیوە‌ و رەخنە ‌و لێكۆڵینەوەشی لەو بوارەدا پێشكەش كردووە.

- لە رۆژى 14/7/1959 لەگەڵ دەستەیەک نیشتمانپەروەرانی کورد زیندانى دەکرێن و دەدرێن بە دادگای سەربازی و فەرمانی لە سێدارەدانیان بۆ دەردەکرێت.

- لەناو بەندیخانەوە وتار و ھۆنراوە و چیرۆکی ھونەریی و ڕەخنەو لێکۆڵینەوەی بەھێزی نووسیوە و لە گۆڤارە کوردییەکان بەنازناوی (پشکۆ) بڵاویکردۆتەوە.

- لە رۆژى 23/6/1963 فەرمانى لە سێدارەدانى لەگەڵ هاوڕێکانى جێبەجێدەکرێت و بەرەبەیانى ئەم رۆژە لە سێدارە دەدرێن.

- له‌ ساڵی 1993 چاپی یەكەمی بەرهەمەكانی كە لەئامادەكردنی مامۆستا عومەر مەعرووف بەرزنجی ‌و شێخ سامانی كوڕی شەهید بوو بڵاوكرایەوە.