ئەم بابەتە پۆلێنکراوە لە پیتی: (ج)
Apr 15, 2020

جەوهەر باپیر


- لە ساڵى 1952 لە شارى کەرکووک لە دایکبووە.

- پیشەى هونەرى: ئەکتەر و دەرهێنەر

- نازناوى هونه‌ر‌ی (خدر لۆبیا فرۆش).

- لە ساڵى 1951 بەهۆى کارى باوکى لە شارى هەولێر چوونە بۆ شارى کەرکوک.

- لە ساڵى 1962 گەڕاونەتەوە شارى هەولێر.

- لە ساڵى 1965 خوێندنى سەرەتایى لە خوێندنگاى یەکەمى نموونەیى لە هەولێر تەواوکردووە.

- لە ساڵى 1970 بەهۆى کارکردن وازى لە خوێندن هێناوە.

- لە ساڵى 1978 بۆ یەکەمینجار بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە و بەشدارى لە شانۆیى (قەل و رووتە) کردووە لە دەرهێنانى تەلعەت سامان.

- لەماوەى کارکردنى هونەریدا بەشدارى لە (17) شانۆ و (9) بەرهەمى تەلەفزیۆنى کردووە.

- خاوەنى (3) کچ بووە بەناوەکانى (نادیە، میدیا و مەهاباد).

- لە رۆژی 31/3/1991 لە تەمەنى (39) ساڵى لەشارى هەولێر لەیەکەم رۆژى کۆڕە و لەلایەن رژێمى بەعسى عێراق لەئەنجامی بەرگریکردنی وەکو پێشمەرگەیەک لەشاری هەولێر شەهید کرا.