ئەم بابەتە پۆلێنکراوە لە پیتی: (د)
May 16, 2020

دڵپاك سه‌عید


- پیشه‌ى هونه‌رى: شێوه‌كار

- له‌ ساڵى 1979 له‌ شارى هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌.

- به‌شی كتێبخانه‌ و زانیاریه‌كان  له‌ په‌یمانگه‌ ته‌واو كردووه‌.

- به‌ شی شێوه‌كاری كۆلێژی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی له‌ زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددین ته‌واو كردووه‌.

- له‌ ساڵى 1996 تاكو ساڵى 1998وه‌كو خوێندكارێكى هونه‌ر له‌ ستۆدیۆی كۆلێژی ئه‌ ده‌بیات كاریكردوه‌.

- بڕوانامه‌ى ماسته‌رى له‌ هونه‌رى شێوه‌كارى وه‌رگرتووه‌.

- مامۆستاى كۆلێژی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی هه‌ولێر بووه‌.

- به‌شدارى چه‌ندین  پێشانگه‌ و ڤیستیڤاڵه‌كانی ساڵانه‌ی زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددین كردووه‌.

- له‌ ساڵی 200 یه‌كه‌مین پێشانگه‌ی تایبه‌تی به‌ناوی (من و سروشت) كردۆته‌وه‌.

- له‌ساڵی  2004 دووه‌مین پێشانگه‌ی تایبه‌تی خۆی  به‌ ناوی (سیمفونیای ده‌شت) كردۆته‌وه‌.

- به‌ شداری له‌ چه‌ندین پێشانگه‌ى هاوبه‌ش كردووه‌.

- له‌ رۆژى 14/5/2019 له‌ ته‌مه‌نى (40) ساڵى به‌هۆی نه‌خۆشی دڵ له‌ شارى هه‌ولێر كۆچی دوایی كردووه‌.