265441649_4965584243453893_3276083608199884516_n_(1).jpg

زانکۆی ئەمستردام، بەشی زانستە ئینسانییەکان "مەریوان وریا قانع" پاداشتدەکات.

زانکۆی ئەمستردام، بەشی زانستە ئینسانەکان، ساڵانە پاداشتی چالاکترین توێژەر و مامۆستاکانی نێو زانکۆکەی دەکات و ڕێزیان لێدەگرێت. بۆ ئەمساڵ لە پای کار و چالاکییەکانیدا وەک توێژەر و نووسەر و مامۆستا، "مەریوان وریا قانع" لە لایەن سەرۆکی بەشی "زمان و کولتورە بیانییە مۆدێرنەکان"ەوە خەڵات کرا، دەربارەی خەڵاتەکە نووسەر دەنوسێت:

زانکۆی ئەمستردام، بەشی زانستە ئینسانییەکان، پاداشتی ساڵی ٢٠٢٠- ٢٠٢١ بە من بەخشی.

پاداشتەکە جۆرێک لە ڕێزلێنان و دەربڕینی پێزانینە بۆ ئەو کارانەی من لە ساڵی ٢٠٢٠- ٢٠٢١ لە زانکۆی ئەمستردام و دەرەوەی زانکۆدا، ئەنجاممداون.
لەو نامەیەدا کە سەرۆکی بەشی ”زمان و کولتورە بیانییە مۆدێرنەکان“ بەم بۆنەیەوە بۆ منی نووسیوە پێی لەسەر ئەم چەند خاڵە داگرتوە:

١- کارەکانی من لە ساڵی ڕابردوودا کاریگەریەکی پۆزەتیڤیان لەسەر بەشی دیراساتی جیھانی عەرەبیی و خۆرھەڵاتی ناوەڕاست لەو زانکۆیەدا ھەبووە. ”ژمارەی ئەو قوتابیانەی کۆرسەکانی منیان وەردەگرن زیادیکردوەج و کۆرسەکان ”سەرنجی قوتابیانی بەشەکانی تری ئەو زانکۆیەیان ڕاکێشاوە“. ئەمەش بۆتە ھۆی ”گەورەبونی ژمارەی ئەو قوتابیانەی لە کۆرسەکانی بەشی خۆرھەڵاتی ناوەڕاستدا بەشداردەبن“.
٢- قوتابییەکان لە و کۆرسانەد ”ھەم زۆر فێربوون و ھەم کۆرسەکان سەرچاوەی ئیلھامیش بوون بۆ زۆرێک لە قوتابییەکان“.
٣- یەکێک لە ئاکارەکانی ئەو کۆرس و وانانەی من دەیانڵێمەوە ”دەوڵەمەندبوونیانە بە فیکری فەلسەفەیی ھاوچەرخ“، ئەمەش بەھۆی ”ئاشنابوونی من بە زیاد لە بوارێک لە بوارەکانی فیکری ھاوچەرخ“ و ”بەکارھێنانی ئەم شارەزاییەش لە کۆرسەکاندا“
٤- بەشی زانستە ئینسانییەکان ڕۆڵی من ”وەک ڕۆشنبیرێکی گشتیی“، لەپاڵ مامۆستا و ئەکادیمیبووندا بەرزڕادەگرێت.

پاداشتەکە جگە لە مانا ڕەمزیی و مەعنەویەکانی بڕی ١٥٠٠ ئێرۆشی لەخۆیگرتوە.


ئەم بابەتە 101 جار خوێندراوەتەوە