وابڕیارە ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە 24/8/2019 کاژێر (5)ى ئێوارە (ناوەندى ڕۆشتبیریى ڕەهەند) کۆڕێک بۆ نووسەر و ڕۆماننوس (سابیر ڕەشید) لەناو ناوەندەکەى خۆیان لە شارى سلێمانى ڕێکبخات، لە کۆڕەکەدا نووسەر دوو کتێبى خۆى بە ئامادەبوان دەناسێنێت، کتێبى یەکەمى بە ناونیشانی (دڵشاد مەریوانی – نوێکاری چیرۆکی کوردی)یە، کە بریتیە لە (206) لاپەڕە و لێکۆڵینەوەیەکی وردە دەربارەى نوێکاری چیرۆکەکانی دڵشاد مەریوانی.
دووەمەمین کتێبیشى بە ناونیشانی (کوێرەی چاوساغ)ە، کە چاپی دووەمى ڕۆمانێکی نووسەر خۆیەتى، کە لەم ڕۆمانەدا دەستکارییەکی زۆری لایەنی هونەری و زمانەوانی چاپی یەکەمی ڕۆمانەکەی کردووە.
دوابەدواى ناساندنەکەش هەردوو کتێبەکە بە دیارى پێشکەشى ئامادەبووان دەکرێت.